riklam

بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی سیروان ده‌گوازرێته‌وه‌

kurdistani 01:11 PM - 2014-11-25
له‌سه‌ر ئاستی كوردستان (500) هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه‌

له‌سه‌ر ئاستی كوردستان (500) هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه‌

دوای ئه‌وه‌ی PUKmedia به‌دواداچوونی كرد  بۆ خراپبوونی به‌شێك له‌ گه‌نمی بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی ناحیه‌ی سیروان كه‌ بوبووه‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆن و به‌رامه‌یه‌كی ناخۆش و هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كێكی ناحیه‌كه‌ی بێزاركردبوو، ده‌ستكرا به‌ گواستنه‌وه‌ی گه‌نمه‌كه‌ بۆ پارێزگای سلێمانی.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌لی عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیروان له‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌دوای به‌دواداچوونه‌كه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌تان و خسته‌ڕووی گرفته‌كان، خۆشبه‌ختانه‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی گه‌نمه‌كه‌ بۆ ئاشه‌كان و پارێزگای سلێمانی دراو، له‌ ئێستاشدا بڕێكی كه‌می ماوه‌ته‌وه‌و له‌ رۆژانی ئایینده‌دا ئه‌ویش ده‌گوازرێته‌وه‌.

جێی باسه‌، له‌ ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ (30) هه‌زار تۆن گه‌نم له‌ بنكه‌كانی وه‌رگرتنی ناحیه‌ی سیروان وه‌رگیراوه‌و به‌پێی ئامارێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌سه‌ر ئاستی كوردستان (500) هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه‌.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان - هه‌ڵه‌بجه‌

42101325112014_32-(3).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket