riklam

داعش كاریگه‌ری ده‌روونی له‌سه‌ر هاووڵاتیان دروستده‌كات

kurdistani 10:17 AM - 2014-11-25
داعش كاریگه‌ری ده‌روونی له‌سه‌ر 5 ملیۆن كه‌س دروستكردووه‌

داعش كاریگه‌ری ده‌روونی له‌سه‌ر 5 ملیۆن كه‌س دروستكردووه‌

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ "گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان به‌تایبه‌ت داعش، زیاتر له‌ 300 هه‌زار هاووڵاتی له‌ وڵاتی سوریا كوشتووه‌و به‌هۆی كوشتارو ره‌فتاره‌ دڕنده‌كانیشیانه‌وه‌ كاریگه‌ری ده‌روونیان له‌سه‌ر 5 ملیۆن هاووڵاتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستكردووه‌".

محه‌مه‌د عه‌لی ئۆغڵۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی توركیا ئاماژه‌ به‌ دڕنده‌ییه‌كانی داعش ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ "تیرۆرستانی داعش له‌ هه‌ردوو وڵاتی سوریاو عیراق ده‌ستیان به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ كردووه‌و زیاتر له‌ 300 هه‌زار هاووڵاتی له‌ سوریا تیرۆركراون، هه‌روه‌ها به‌هۆی ره‌فتاره‌ قێزه‌ونه‌كانیان و كرداری كوشتن و سه‌ربڕینی هاووڵاتیان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و چالاكوانان و مامۆستایانی زانكۆو پزیشكه‌كانه‌وه‌ كاریگه‌ری ده‌روونیان له‌سه‌ر 5 ملیۆن هاووڵاتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دروستكردووه‌".

وتوشیه‌تی: "هاتنی تیرۆرستان له‌ ئه‌وروپاو ئه‌مریكاو چه‌ند وڵاتێكی تر ئاڵۆزییه‌كانی له‌ناو ئه‌و دوو وڵاته‌ زیاتر كردووه‌، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ كاركردنی داعش له‌سه‌ر باكگراوندێكی دروستكراوی ئیسلامی خۆیان وایكردووه‌ شه‌رعیه‌ت به‌خۆیان بده‌ن به‌ كوشتنی ده‌یان هاووڵاتی بێتاوان".

PUKmedia  ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket