riklam

جێگری سه‌رۆك و بڕیارده‌ری فراكسیۆنی سه‌وز دیاریده‌كرێن

kurdistani 10:06 AM - 2014-11-25
به‌ كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتی متمانه‌یان به‌ده‌ستهێنا

به‌ كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتی متمانه‌یان به‌ده‌ستهێنا

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆك و په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ كۆی ده‌نگ متمانه‌ی خۆیان به‌خشیه‌ هه‌ریه‌ك له‌ (دلێر ماوه‌تی وه‌ك جێگری فراكسیۆنی یه‌كێتی) و (خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د وه‌ك بڕیارده‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی).

له‌وباره‌یه‌وه‌ بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو 24-11-2014 په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوینه‌وه‌، كه‌ تایبه‌تبوو بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی و هه‌روه‌ها بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی.

وتیشی: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌داو به‌ كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتی، هه‌ریه‌ك له‌ (دلێر ماوه‌تی وه‌ك جێگری فراكسیۆنی یه‌كێتی) و (خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د وه‌ك بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی) هه‌ڵبژێردران و متمانه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ 25-11-2014 وه‌كو جێگرو بڕیارده‌ری فراكسیۆنه‌كه‌مان ده‌ستبه‌كارده‌بن.

PUKmedia   لانه‌ كاشان

2851025112014_43-(2).jpg

3451025112014_43-(3).jpg

4051025112014_43-(1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket