riklam

لەتیف شێخ عومەر سەردانی پێشمەرگە بریندارەكانی ئازادكردنەوەی جەلەولا دەكات

kurdistani 09:01 PM - 2014-11-24
ئامادەی خۆی بۆ هەموو هاوكاریكردنێكیان دەربڕی

ئامادەی خۆی بۆ هەموو هاوكاریكردنێكیان دەربڕی

ئەمڕۆ 2014/11/24 لێپرسراو و جێگران و كارگێڕانی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی بەیاوەری د.میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی شۆڕش و چەمی رێزان و فریاكەوتنی سلێمانیان كردو لەو بەسەركردنەوەیەدا بریندارەكانی دوێنێی جەلەولایان بەسەر كردەوەو لێپرسراوی مەڵبەندیش ئامادەی خۆی دەربڕی بۆ هەموو هاوكاریكردنێكی بریندارەكانی سلێمانی   .

لەتیف شێخ عومەر لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی رایگەیاند: پیرۆزبای لەهەموو هاووڵاتیانی كوردستان و خەڵكی كوردستان و ئازادیخوازانی دینا دەكەین هەنگاوێكی دیكە بەرەو سەركەوتن بەسەر هێزی تاریكی و هێزەكانی داعشدا لە كوردستاندا وەدەرنران، بەناوی خۆم و هەڤاڵانی مەڵبەندی یەكی رێكسختنی سلێمانی سەرخۆشی لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیواخوازین بریندارەكانمان زوو چاكببنەوەو بەكەسوكاریان شاد ببنەوە.

بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی سوپاسی دەزگای تەندروستی پێشمەرگەو بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كرد كە لەگەڵ پێشمەرگەدا هەنگاو بەهەنگاو لە سەنگەرەكاندا لەگەڵیاندا بوون، كە شەو و رۆژ مابونەتەوە، بەدڵنیاییەوە چەند پێشمەرگەیەكیان لەمردن رزگار كردووە، بەهیوای سەركەوتنێكی گەورەین .

لای خۆشیەوە د.میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لەو شەڕەی دوێنێدا ٣٥ پێشمەرگەی بریندار گەیەندراوەتە نەخۆشخانەكانی سلێمانی و  سێ پێشمەرگە شەهید بوون، ئەوەی پێویستبێت نەشتەرگەی بۆ كراوەو ئەوانی تریش چارەسەریان بۆ كراوە، ئەوانەی لێرە ماونەتەوە باری تەندروستیان جێگیرە، سوپاسی تیمەكانی تەندروستی سلێمانیشی كرد كە لەگەڵ هێزی پێشمەرگەدا شانبەشانی یەكتر لە سەنگەرەكانی پێشەوەدا بوون و لەكاتی هەڵمەتیش بۆ سەر تیرۆستانی داعش تیمەكانمان لەگەڵیاندا بوون.

وتیشی: جگە لەوەش لەناو شارەكاندا بنكەی تەندروستیمان داناوە بۆ ئەوەی ئەو بریندارانە رەوانەی ئەو بنكەیە بكرێت تا چارەسەری كاتیان بۆ بكرێت و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەكان بكرێن، هەر لە كەركوكەوە تا خانەقین تا سلێمانی تەندروستی لە خزمەت پێشمەرگەدا بوو .

PUKmedia جەعفەر حسێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket