جەلەولاو سەعدیە ئازادكران
kurdistani 10:04 PM - 2014-11-23.
مه‌حمود سه‌نگاوی: سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه
له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه تائێستا شه‌ڕوپێكدادانێكی سه‌خت له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و تیرۆرستانی داعش ده‌ستیپێكردووه‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
مه‌حمود سه‌نگاوی لێپرسراوی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر به PUKmedia ی راگه‌یاند: له ئێستادا گه‌ڕه‌كی ته‌جنید به ته‌واوی له تیرۆرستانی داعش پاككراوه‌ته‌وه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه له پێشڕه‌ویدان.
وتیشی: شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامه‌و تیرۆرستانی داعش به ته‌واوی وره‌یان روخاوه‌و توانای به‌رگریان نه‌ماوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش له گه‌ڕه‌كی ته‌جنیده‌وه هه‌ڵهاتوون به‌ره‌و ناوچه‌ی توبج كه ده‌كه‌وێته نێوان قه‌ره‌ته‌په و جه‌له‌ولا، هه‌روه‌ها له‌وێش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه گه‌مارۆدراون.
پێشمه‌رگه له‌پێشڕه‌ویدایه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی جه‌له‌ولا
سه‌عات 6:00ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 23-11-2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێنج قۆڵه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كی ته‌جنیدو وه‌حده‌و جه‌ماهیر كۆنترۆڵكراون و تیرۆرستانی داعش-یش هه‌ڵدێن.
عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر به PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 6:00ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له پێنج قۆڵه‌وه به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر سه‌رپه‌رشتی مه‌یدانی ته‌واوی قۆڵه‌كان ده‌كات، ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ده‌ستیپێكرد.
روونیشیكرده‌وه، "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌ت به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كی ته‌جنید كه پێشووتر مۆڵگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داعشه‌كان بووه، به‌شێكی زۆری كۆنترۆڵكراوه‌و شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان به‌رده‌وامه‌و تیرۆرستان كوژراوی زۆریان هه‌یه".
وتیشی: "له هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌و جه‌ماهیرش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چوونه‌ته نێو كۆڵانه‌كانه‌وه‌و له پاكسازی ته‌واوی ناحیه‌كه به‌رده‌وامن و به‌زووترین كات موژده‌ی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌ش راده‌گه‌یه‌نین".
وته‌بێژه‌كه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه "پێشڕه‌وی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به پشتیوانی بۆردومانی خه‌ستی تۆپخانه‌كانی پێشمه‌رگه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای عیراق بووه‌و زیانێكی زۆریان به مۆڵگه‌كانی داعش گه‌یاندووه".
له باره‌ی زیانه‌كانی داعشه‌وه وتی: "زیانیان زۆره‌و كوژراو و برینداری زۆریان لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
لای خۆشیه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌واڵگری هێزه‌كانی سوپای عیراق له سنوری باشوری ناحیه‌ی سه‌عدیه بۆ PUKmedia وتی: "هێزه‌كانی سوپای عیراق له باشوره‌وه پێشڕه‌ویه‌كی زۆرباشیان كردووه‌و له ناوه‌ندی ناحیه‌كه نزیكبوونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك گوندی نزیك ناحیه‌كه كۆنترۆڵكراون كه به ناوچه‌ی زرگۆشیه‌كان ناوده‌برێن و هێزه‌كانی سوپا له به‌نداوی سه‌عدیه په‌ڕیونه‌ته‌وه".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه وتیشی: "تیرۆرستانی داعش زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌و به‌س ته‌نها له ناوچه‌ی زرگۆشه‌كان و به‌نداوی سه‌عدیه زیاتر له 18 تیرۆرستیان لێ كوژراوه‌و 7 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیان سوتێنراوه".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه "له‌ناو كوژراوه‌كاندا چه‌كداری ئه‌فغانی و فه‌ڕه‌نسی و یه‌مه‌نی و سعودی هه‌ن"، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه " فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنی مۆڵگه سه‌ره‌كییه‌كانی داعش و به‌ته‌واوی لاوازی كردوون".
ته‌نها چه‌ند سه‌عاتێك ماوه بۆ سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه له جه‌له‌ولا
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌هێرشه‌كانیاندا بۆ پاكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له تیرۆرستانی داعش و كۆنـتڕۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان تۆماركردوه‌و ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه راگه‌یاندنی مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه له جه‌له‌ولا نزیكه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له جه‌له‌ولا به PUKmedia ی راگه‌یاند: له پێشڕه‌ویه‌كانمان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا گه‌ڕه‌كه‌كانی ته‌جنیدو عروبه حه‌فایزو حه‌ی خه‌زراو گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان له تیرۆرستانی داعش پاكرانه‌وه.
وتیشی: دوو كۆمه‌ڵه‌ی تیرۆرستانی داعش له گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ی ناحیه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه گه‌مارۆدراون و پێشمه‌رگه له كۆنــتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناحیه‌كه‌ش نزیك بۆته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: له هێرشه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا داعش گورزی كوشنده‌ی به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێنج قۆڵه‌وه هێرشه‌كانیان بۆ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ده‌ستیپێكرد تائێستا ئاماری دروست له باره‌ی زه‌ره‌رو زیانه‌كانی تیرۆرستانی داعش نه‌زانراون.
راشیگه‌یاند كه تیمه‌كانی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین ته‌واوی گه‌ڕه‌كی ته‌جندیان له مین پاكرده‌وه‌و له ئێستا به‌رده‌وامن له پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه به مین چێنداراون.
ئاڵای كوردستان له جه‌له‌ولا هه‌ڵكرا
دوای ئه‌وه‌ی له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێنج قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كی ته‌جنیدو وه‌حده‌و جه‌ماهیر كۆنترۆڵكران، له ئێستادا له‌و ناحیه‌یه له چه‌ند شوێنێك كه پێشتر ئاڵای داعش هه‌ڵكرابوو، داگیراون و له جێگه‌یان ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانه‌وه هه‌ڵكراوه.
عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێنج قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كی ته‌جنیدو وه‌حده‌و جه‌ماهیر كۆنترۆڵكران، له ئێستادا له‌و ناحیه‌یه له چه‌ند شوێنێك كه پێشتر ئاڵای داعش هه‌ڵكرابوو، داگیراون و له جێگه‌یان ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانه‌وه هه‌ڵكراوه.
وتیشی: له ئێستادا ته‌نها چه‌ند قه‌ناس به‌ده‌ستێك له‌و ناحیه‌یه ماون كه ئه‌وانیش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌دوایانه‌وه‌ن و له‌هه‌وڵی هه‌ڵهاتندان.
بورجی جه‌له‌ولا له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كۆنتڕۆڵكرا
له‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عیراق به پیاده چونه‌ته ناو سه‌ربازگه‌ی كۆبراوه‌و به‌ته‌واوی گه‌مارۆیاندا، هه‌روه‌ها بورجی جه‌له‌ولا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له جه‌له‌ولا به PUKmedia ی راگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عیراق به پیاده چونه‌ته ناو سه‌ربازگه‌ی كۆبراوه‌و به ته‌واوی گه‌مارۆیانداوه.
وتیشی: ئه‌و سه‌ربازگه‌یه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه.
رونیشیكرده‌وه: سوپای عیراق له به‌شی شاخه‌كانی حه‌مرینه‌وه پێشڕه‌ویان كردووه‌و توانیوانه بێنه ناو سه‌عدییه.
راشیگه‌یاند: به‌شێكی زۆر له گه‌ڕه‌كه‌كانی جه‌له‌ولا كۆنتڕۆڵكراون.
دوا زانیارییه‌كان له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌عدیه
هێزه‌كانی سوپای عیراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێشڕه‌ویه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناحیه‌ی سه‌عدیه به‌رده‌وامن و به‌ڕێوه‌به‌ری هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كات له چه‌ند له چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌مدا سه‌عدیه كۆنـتڕۆڵده‌كرێته‌وه.
لیوا روكن جه‌میل شومه‌یری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله به PUKmedia ی راگه‌یاند: له هه‌نگاوی یه‌كه‌می هێرشه‌كانمان بۆ كۆنـتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی سه‌عدیه ته‌واوی گونده‌كانی ده‌وربوبه‌ری ناحیه‌كه له تیرۆرستان پاكراونه‌ته‌وه‌و له هه‌نگاوی دووه‌میشماندا سێ گه‌ڕه‌كی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌كه له تیرۆرستانی داعش پاكراونه‌ته‌وه‌و ته‌رمی 11 تیرۆرستی داعش به‌جێماون كه تیرۆرستی بیانیشیان تێدایه.
وتیشی: هه‌ر له هێرشه‌كانماندا له باكوری ناحیه‌كه به هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌ربازگه‌ی كۆبرا كه به‌گه‌وره‌ترین مۆڵگه‌ی تیرۆرستانی داعش داده‌نرێت كۆنـتڕۆڵكراوه‌ته‌وه‌و ئاڵای كوردستان و عیراق له‌سه‌ر هه‌ڵكراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه ئێستا شه‌ڕوپێكدادان له ناوه‌ندی ناحیه‌كه به‌رده‌وامه‌و له پێشڕه‌ویداین بۆ كۆنـتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناحیه‌كه‌و پاكردنه‌وه‌ی له تیرۆرستانی داعش و له ماوه‌یه‌كی كورتدا كۆتایی به ده‌سه‌ڵانی داعش ده‌هێنین له‌و ناحیه‌یه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ناحیه‌ی سه‌عدیه به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌شه‌ڕوپێكدادانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق و تیرۆرستانی داعش بۆمبێكی چێندارو به هێزه ئه‌منیه‌كاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له ئه‌نجامدا هه‌شت سه‌رباز شه‌هیدبوون و 11 سه‌ربازی تریش برینداربوون.
داعش له سه‌عدیه له شكستدایه
هێزه‌كانی پێشمه‌گه‌و سوپای عیراق له پێشڕه‌ویه‌كانیان بۆ كۆنـتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناحیه‌ی سه‌عدیه به‌رده‌وامن و له رۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌كه‌شه‌وه‌و دوو گه‌ڕه‌كیان كۆنتڕۆڵكردوه‌و شه‌ڕوپێكدادانیش به‌رده‌وامه.
ئه‌حمه‌د زڕگۆشی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌عدیه له لێدوانێكدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: سوپای عیراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سێ قۆڵه‌وه چونه‌ته ناو سه‌عدیه‌و له‌به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌كه دوو گه‌ڕه‌كیان به‌ته‌واوه‌تی كۆنـتڕۆڵكردوه‌و تائێستاش شه‌ڕوپێكدادانه‌كان به‌رده‌وامن.
وتیشی: تیرۆرستانی داعش به‌ته‌واوه‌تی تێك‌شكاون و كوژراو برینداری زۆریان هه‌یه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپاش بۆ پاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناحیه‌كه له تیرۆرستان له پێشڕه‌ویدان.
لەجەلەولاو سەعدیە زیاتر لە 150 داعش كوژراون
ئەمڕۆ 2014/11/23 هێزەكانی پێشمەرگە توانیان ناحیەی جەلەولاو سەعدیەش بەهاوكاری سوپای عیراق ئازاد بكەنەوەو زیاتر لە 150 داعش بكوژن.
سەرچاوەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە لەناحیەی جەلەولا بە PUKmediaی راگەیاند: هێزەكانی پێشمەرگە لەئازادكردنەوەی هەردوو ناحیەی جەلەولاو سەعدیە سەركەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە، هەروەها هێزە ئەمنیەكان و شارەزایانی پوچەڵكردنەوەی بۆمب دەستیان بەپاكردنەوەی ئەو بۆمبە چێنراوانە كردوە كە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە چێنراون.
ئەو سەرچاوەیەی پێشمەرگە وتیشی: لەكاتی ئازادكردنەوەی هەردوو ناحیەی جەلەولا سەعدیەدا زیاتر لە 150 تیرۆرستی داعش كوژراون.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ له به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مژده‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاندو به‌وبۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی كرد.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی راسته‌وخۆیدا له سه‌رنگه‌ره‌كانی به‌رگری له جه‌له‌ولا بۆ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان رایگه‌یاند: پێم خۆشه پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا بگه‌یه‌نمه سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی.
وتیشی: داواده‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه بتوانین ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بپارێزین و هه‌وڵبده‌ین بۆ بۆدیهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه تائێستا نه‌هاتوونه‌ته‌دی.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا سوپاسی قاره‌مانێتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هاوكارییه‌كانی سوپای عیراق و هاوپه‌یمانانی كرد كه له جه‌نگی دژبه تیرۆرستانی داعش هاوكارو به‌شداربوون.
هاوكات شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی 70 ی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و تیرۆرستانی داعش رایگه‌یاند: له‌ئێستادا سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانی جه‌له‌ولا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كۆنـتڕۆڵكراونه‌ته‌وه ته‌نها چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی كه‌م نه‌بن كه له ئێستادا ته‌قه‌یان تێدا ماوه.
وتیشی: مژده‌ی كۆنـتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی سه‌عدیه راده‌گه‌یه‌نین و له‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق توانیویانه به‌ته‌واوه‌تی ناحیه‌ی سه‌عدیه كۆنــتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌و گورزی كوشنده له تیرۆرستانی داعش بده‌ن.
سەنگاوی وردەكاری ئازادكردنەوەی ناحیەی جەلەولا ئاشكرادەكات
فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لەسنوری گەرمەسێر رایگەیاند پێشمەرگە لەپێنج قۆڵەوە هێرشیكردوەتە سەر ناحیەی جەلەولاو ئازادیانكردوەتەوە، ئاماژەی بەوەشدا كە هێزی پێشمەرگەر لەناحیەی جەلەولا ناكشێتەوەو تا ناحیەكەش لەبۆمبی چێنراو پاكنەكەوە رێگاندەن دانیشتوانەكەی بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی زیانیان پێنەگات.
مەحمود سەنگاوی فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوەری گەرمەسێر لەشاری خانەقین لەبارەی ئازاكردنەوەی ناحیەی جەلەولا، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری PUKmedia ئامادەبوو رایگەیاند: هێزەكانی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی فەرماندەكانی پێشمەرگە لەسەعات 5:30 بەیانیەوە لەپێنج قۆڵەوە هێرشیانكردوەتە سەر ناحیەی جەلەولاو توانیان ناحیەكە پاكبكەنەوە.
وتیشی: لەئازادكردنەوەی ناحیەی جەلەولادا ژمارەیەك پێشمەرگە شەهیدو بریندار بوون.
سەنگاوی لەبارەی بارودۆخی ناو جەلەولاو ئەو كارانەی تیرۆرستانی داعش لەو ماوەیەی لەناویدا بوون ئەنجامیانداوە،وتی:بەداخەوە شارەكە وێران بووە، تیرۆرستانی داعش ماڵە كورد‌و عەرەب و توركمانیان تەقاندوەتەوە، هەمویان بۆمبڕێژكردوە تا هێزی پێشمەرگە نەچێتە نێو ناحیەكەوە، بەڵام هێزی پێشمەرگە هێزێكی قارەمانە، هێزێكە لەشەنگالەوە تا خانەقین داعش نەیتوانیوە بیشكێنێ.
فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوەری گەرمەسێر، باسی لەوەشكرد لەماوەی رابردوودا نەیاران زۆر باسی ئەوەیان دەكرد كە پێشمەرگە جەلەولای تەسلیمی داعش كردوەو ناتوانێت بیگرێتەوە، بەڵام بەهیمەتی هێزی پێشمەرگەو فەرماندەكانی و سەركردە باڵاكانی یەكێتی كە كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و ژمارەیەكی تر لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیشی تێدا بووە وەك پێشمەرگە بەشداریانكردوە لەئازادكردنەوەی ناحیەی جەلەولا، وتی: لەچەند رۆژی رابردوشدا بەتایبەت لە رۆژی شەهیدانی یەكێتیدا بەڵێنماندا جەلەولا رزگار بكەینەوە، ئەمڕۆش بەڵێنەكەی خۆمان بردەسەر، ئومێدەكەین رۆژێكیش هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەچیای حەمرین رابگەیەنین و سەرجەم ناوچەكانی تر ئازاد بكەینەوە.
لەبارەی گەڕانەوەی هاووڵاتیانی ناحیەی جەلەولاش بۆ سەر زێدی خۆیان سەنگاوی وتی:شاری جەلەلاو بۆمبڕێژكراوە، تەنانەت ئامێری فێنكەرەوەكانیش بۆمبڕێژكراون تا لەكاتی گەڕانەوەی دانیشتوانەكەیدا تەقینەوە روبدات و شەهیدبوو، بەڵام تاپاكی نەكەینەوە رێگە بەگەڕانەوەی دانیشتوانەكەی نادەین تا زیانیان پێنەگات.
راشیگەیاند: هێزی پێشمەرگە لەناحیەی جەلەولا دەمێنێتەوە، ئەوە شاری خۆمانە، خۆمان رزگارمان كردوەو تیایدا دەمێنێنینەوە، هەروەها ناحیەی سەعدیەش دەپارێزین، هەوڵی دابینكردنی ئارامیشیان بۆ دەدەین، سەنگەر لێدەدەین و رێگە نادەین جارێكی تر دەستی تیرۆرستان بگاتەوە ناوچەكە.
هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا عەلی عەبدولًًًَڵا ناسراو بەمامۆستا عەلی پەرلەمان بەرپرسی هەواڵگری هێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوەری گەرمەسێر لەبارەی ژمارەی تیرۆرستانی داعش لەجەلەولا سەعدیەو تبج رایگەیاند: لەو ناوچانە 400 بۆ 650 داعش هاتونەتە ناوچەكەو روبەڕووی پێشمەرگە بوونەتەوە، ئەوانە هەر خەڵكی سەعدیەو جەلەولا تبج نەبوون، بەڵكو لەشارەكانی تری عیراقیشەوە هاتوون، بەشێك لەخەڵكی ناوچەكەش ئامادەییان دەربڕیوە كە هاوكاری تیرۆرستانی داعش بكەن، كە ئەوانەش نزیكەی 600 كەس بوون و هاوكارو چاوساغ و پاسەوانیان كردوە، داعشیەكانیان گواستوەتەوە.
وتیشی: ئەمڕۆ دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر تیرۆرستی داعش لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە كوژراون یان برینداركراون، بەشێكیشیان لەئاوی روباری سیروان پەڕیونەتەوە بەرەو ناوچەی تبج و عوزێم.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28