riklam

سوپاسنامه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)ه‌وه‌

kurdistani 09:13 PM - 2014-11-23
سوپاسنامه‌

سوپاسنامه‌

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سوپاس و پێزانین ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی حزب و لایه‌نه‌ كوردستانی و عیراقییه‌كان و سه‌ركرده‌ و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌ سه‌ربه‌خۆكان و رووناكبیران و ئه‌كادیمیان و رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان و دۆستان و لایه‌نگران و ئه‌ندامان و ناوه‌ند و ئۆرگانه‌كانی (ی.ن.ك) و كه‌سوكاری شه‌هیدان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و داموده‌زگا رۆشنبیری و ئه‌كادیمییه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان ده‌كات چ له‌ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم یاخود له‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژانی 21 و 22 ی ئه‌م مانگه‌دا به‌شداری پرسه‌ی هه‌ڤاڵی خوالێخۆشبوو دكتۆر كه‌مال فوئاد سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنبیر و ئه‌كادیمیست و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری (ی.ن.ك)-یان كرد به‌ به‌شداریكردنی راسته‌وخۆ له‌ رێوڕه‌سمی پرسه‌كه‌ی یان به‌ ده‌ربڕینی هاوخه‌می و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ رێی بروسكه‌ و نامه‌ و په‌یام یاخود هه‌ر چالاكییه‌كی دیكه‌وه‌.

ئه‌و به‌شدارییه‌ به‌رفراوانه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌یه‌، كه‌ خوالێخۆشبوو سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مانه‌ و ماڵئاواییكردنی كه‌لێن و خه‌ساره‌تێكی قه‌ره‌بوونه‌كراوه‌یه‌ بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان، جارێكی تر به‌شداریتان به‌رز ده‌نرخێنین و سوپاسگوزاریتان بۆ ده‌رده‌بڕینه‌وه‌.


مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك
23-11-2014

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket