شه‌هیدبوون به‌رزترین بڕوانامه‌ی كوردایه‌تی
kurdistani 02:10 PM - 2014-11-23رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
هیوا سه‌رهه‌نگ / هۆڵه‌ندا
هه‌ڤاڵی هێژا مام جه‌لال، فه‌رموویه‌تی: ( بۆمان هه‌یه به سه‌ربه‌رزییه‌وه بچینه سه‌ر گۆڕی شه‌هیده‌كانمان و بڵێین، خوێنی گه‌شتان به فیڕۆ نه‌درا .. فه‌رموون با گیانی پاكتان له‌به‌هه‌شت بڕوانێت كه، چ ده‌ستكه‌وت و چ كوردستانێك به خوێنی گه‌شی ئێوه هاتۆته دی.
شه‌هید: ئه‌و بڕوانامه پله هه‌ره به‌رزه‌ی كه ته‌نیا خه‌باتگێڕان و نیشتمان په‌روه‌ران و گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كانی قوربانیده‌ر بۆ كورد وكوردستان به ده‌ستی ده‌هێنن، بڕوانامه‌ی كوردایه‌تی.
به‌درێژایی مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌ی كورد گوڵزار گوڵزار و پۆل پۆل رۆڵه‌كانی ئه‌م میللـه‌ته سته‌مدیده و زوڵم لێكراوه ده‌گه‌نه كاروانی شه‌هیدان و دوا بڕوانامه‌ی سه‌ربه‌رزی بۆ خۆیان و خانه‌واده و ته‌واوی میللـه‌ت به ده‌ست دێنن، له‌وه‌ته‌ی زوڵم هه‌یه به‌رامبه‌ر به كورد، دوژمنان به هه‌ر ناوێكه‌وه بێت تیغیان له‌سه‌ر گه‌ردنی بێ گه‌ردی كورد داناوه و به‌ره‌نگاری و خۆپارێزی و ململانێ و كێشمانكێشی مانه‌وه له ژیاندا له‌لایه‌ن كوردانه‌وه هه‌بووه و له میشه‌وه كاروانی شه‌هیدان ده‌ستیپێكردووه، ره‌نگه زیاده‌ڕۆیی نه‌ته‌وه‌په‌رستی نه‌بێت گه‌ر بووترێت شه‌هیدانی میللـه‌تی كورد به‌رزترین و ده‌گمه‌نترینن، ئاخر به ته‌نیا هه‌ر شه‌هیدی كورده له‌سه‌ر خاكێكی تر و له‌پێناوی ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر نه كوژراوه.
خه‌باتگێڕان و پاڵه‌وانانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر به‌رگری له مانه‌وه‌ی ناسنامه و نه‌ژادی میللـه‌تێك شه‌هید بوون، شه‌هید بوونیان له‌پێناوی ئازادی و ئاشتی و پێكه‌وه ژیاندا بووه. به درێژایی مێژوویه‌كی پڕ سته‌م، ئه‌وه دوژمنان و داگیركه‌ران بوون به‌رۆكیان به كورد گرتوه و تاڵانیان كردوون و كوشت بڕیان كردوون شه‌هیدیان كردوون.
شه‌هید له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا بۆته هێمای نه‌به‌ردی و تێكۆشانی دڵسۆزانه و قوربانیدانی پێشمه‌رگه، پێشمه‌رگه‌ش دوا پله‌ی قوربانیدانی نیشتمانپه‌روه‌رانه، هه‌ر بۆیه كاتێك پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید ده‌بێت برینمان قوڵتر و به ئازارتر ده‌بێت، ئه‌م بار‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ و ئه‌م خاكه‌ی به‌رگی سپیه‌تی ئاشتی و ئارامی پۆشیوه، شه‌هیدانمان به سه‌دان هه‌زار گوڵی سووریا‌ن تیا نه‌خشاندووه و رۆح به‌خشینی خۆیان و جوانیه‌كانی ژیانیان بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد ئاماده‌كردووه. داوایان لێكردم نووسینێك به بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیده‌وه بنووسم، به دیار ئه‌و وێنه و بیره‌وه‌ریانه‌ی كاتی پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه كه ئاوێته‌ی هه‌ست و رۆحم بوون دوێ شه‌و ئێشكم گرت و گه‌ڕام به دووای زاراوه پیرۆزه‌كاندا، چوومه قووڵایی ناخه پڕ ئازاره‌كانه‌وه سه‌ردانی هه‌نسكی ئه‌و كۆرپه‌یه‌م كرد كه به بێ نازی باوكایه‌تی گه‌وره بوو، سه‌ری كاسی ئه‌م ته‌مه‌نه‌م خسته‌وه سه‌ر دڵی ئه‌و دایكه‌ی هه‌رگیز ماڵ ئاوایی له كوڕه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد تا به‌ڵكو بۆی بێته‌وه، روانیمه چاوی پڕ ئه‌شك و چاوه‌ڕوانی ئه‌و كیژه‌ی به ته‌مابوو پێش شه‌هیدبوون بگوازرێته‌وه، به ئه‌ندێشه‌مدا سه‌ركه‌وتم بۆ بڵندی چیاكان، بۆ سه‌ر مانگ بۆ لای خۆر و ئه‌ستێره‌كان، ئه‌مانه هیچیان ئه‌و چاوگه نه‌بوون كه رسته‌كانم به جۆرێك بۆ برازێننه‌وه كه شایسته‌ی جوانی شه‌هیدێك بن، نه‌یانتوانی هه‌موو وشه‌و هه‌سته‌كانم هێند بڵندكه‌ن بگه‌ن به بڵندی باڵای به‌رزی شه‌هیدانم.
مامی گه‌وره‌مان، رێبه‌ری كوردایه‌تی زانستی، هه‌میشه دووپاتی كردۆته‌وه كه شه‌هیدان له‌هه‌مووان شكۆدارترن، ئێمه و ئه‌م بار و دۆخه‌ش به‌رهه‌می خوێنی ئاڵی ئه‌و خه‌باتگێرانه‌ین كه رۆحی خۆین به‌خشییه ئه‌م خاك و ئاوه‌ی هه‌مووان له‌سه‌ری ده‌ژین، هه‌تا خزمه‌تیان بكه‌ین هێشتا قه‌رزداری ئه‌وانین.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تا هه‌نووكه‌ش سه‌لماندی له‌ریزی پێشه‌وه‌ی قوربانیدان و كوردایه‌تی و خه‌باتكردندا بووه، هه‌ربۆیه به‌راورد به ته‌مه‌نی سیاسی و چالاكی له‌نێو بزاڤی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی كوردا ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی له‌هه‌مووان زۆرترن و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی مه‌زنی له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدا شه‌هیدبوون، به‌مه‌ش بۆته بێ هاوتا له نێوان هه‌موواندا و چونكه هه‌میشه سه‌ركرده‌كانی له ریزی پێشه‌وه شان به‌شانی پێشمه‌رگه‌كان جه‌نگاون و به ته‌نیا فه‌رمانده‌یه‌كی دوور به‌دوور نه‌بوون و هاوسه‌نگه‌ری ته‌واوی پێشمه‌رگه بوون و ( كه‌م بژی و كه‌ڵ بژی) یان داهێنا.
له‌م یاده پیرۆز‌و له‌م رۆژه سه‌رفرازییه مه‌زنه‌دا له‌دیرۆكی خه‌باتی سه‌ختی گه‌له‌كه‌مان سه‌ری رێز‌و نه‌وازشمان داده‌نه‌وێنین بۆ شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به تایبه‌تی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان به‌گشتی، شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر، شه‌هیدانی ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانه‌كانی دوژمنانی كورد، شه‌هیدانی ئه‌نفال و گۆڕی به كۆمه‌ڵ و كیمیابارانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
* ئه‌م وتاره له كۆڕی رێزلێنان له ( رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ) له شاری لایدن له هۆڵه‌ندا خوێندرایه‌وه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19