riklam

منداڵانی شه‌هیدان خه‌ڵات ده‌كرێن

kurdistani 12:27 PM - 2014-11-23
خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ منداڵانی شه‌هید

خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ منداڵانی شه‌هید

ئه‌مڕۆ 23-11-2014 به‌بۆنه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی منداڵان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری منداڵانی چه‌مچه‌ماڵ ئاهه‌نگێكی بۆ منداڵان رێكخست و تێیدا خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ منداڵانی شه‌هیدی دژ به‌ تیرۆرستان.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ وتاری به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری منداڵانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیپێكرد، له‌ وتاره‌كه‌دا دیمه‌ن ره‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری منداڵان باسی رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی منداڵانی كرد كه‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ له‌ ساڵی 1998 دا ئیمزای له‌سه‌ر كرا، وڵاتی عیراقیش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی ئیمزای له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتننه‌مه‌یه‌ كردووه‌.

وتیشی: ئه‌مساڵ له‌كاتێكدا یادی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌زاران منداڵی كورد له‌ كۆبانێ و شه‌نگال به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆره‌وه‌ ئاواره‌بوون و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروستبووه‌، جگه‌ شه‌هیدبوون و برینداربوونی سه‌دان منداڵ و له‌ده‌ستدانی باوك و دایكیان، كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌روونی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و منداڵانه‌ دروستكردووه‌.

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا، ئامانج محه‌مه‌د قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری منداڵان كرد بۆ یادكردنه‌وه‌ی رۆژی جیهانی مافه‌كانی منداڵان، هه‌روه‌ها داوای له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ كرد به‌پێی تواناكانیان منداڵانی كامپه‌كان به‌سه‌ربكه‌نه‌وه‌و به‌ چالاكییه‌كانیان خه‌نده‌ بخه‌نه‌وه‌ سه‌ر لێوانیان.

له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ داوای له‌ سه‌رمایه‌دارانی كوردستان كرد سندوقێكی هاوكاری بكه‌نه‌وه‌ بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و منداڵانه‌ی باوكیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆرستان.

هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه‌ به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئیمزاكردنی مافه‌كانی منداڵان به‌ڕێوه‌چوو، ئۆپه‌رێتی خه‌مه‌كانی نیشتمان پێشكه‌شكرا.

له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌یشدا خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ باوكیان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆرستان شه‌هیدبوون.

PUKmedia  هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket