riklam

وا بڕوات پێدانی كاره‌با كه‌متر ده‌بێته‌وه‌

kurdistani 12:26 PM - 2014-11-23
" تا خواستی به‌كارهێنانی كاره‌با زیاتربێت بڕی پێدانه‌كه‌ی كه‌متر ده‌بێت"

" تا خواستی به‌كارهێنانی كاره‌با زیاتربێت بڕی پێدانه‌كه‌ی كه‌متر ده‌بێت"

نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو زۆری خواستی هاووڵاتیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با فشاری له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با دروستكردوه‌و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ بڕی پێدانی كاره‌با به‌ هاووڵاتیان كه‌متر ببێته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنـتڕۆڵی كاره‌باش ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ده‌كات " تا خواستی به‌كارهێنانی كاره‌با زیاتربێت كاته‌كانی پێدانی كه‌متر ده‌بێت".

ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕوێه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ 1-11ه‌وه‌ به‌هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رماو به‌كارهێنانی كاره‌با وه‌ك هۆكارێكی خۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ وایكردوه‌ تۆڕه‌كانی كاره‌با فشاریان له‌سه‌ربێت.

وتیشی: هه‌رچه‌نده‌ 500 مێگاوات كاره‌با  به‌رهه‌مهێنراوه‌ كه‌ تێكڕای رێژه‌ی كاره‌بای به‌رهه‌مهاتووی گه‌یاندۆته‌ دوو هه‌زارو 700 مێگاوات، به‌ڵام به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی خواستی به‌كارهێنانی كاره‌با له‌لایه‌ن هاوووڵاتیانه‌وه‌ پێویستمان به‌ بڕی چوار هه‌زار مێگاوات كاره‌با هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: هه‌تا بڕێكی زۆر كاره‌با له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ به‌كاربهێندرێت كاته‌كانی پێدانی كاره‌با كه‌مترده‌بێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند كه‌ %75 ی كاره‌بای هاووڵاتیان به‌ كاره‌بای نیشتمانی پڕده‌كرێته‌وه‌و له‌ %25 له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كانه‌وه‌ پڕده‌كرێته‌وه‌.

PUKmdia سه‌فین ئه‌حمه‌د- سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket