riklam

ئه‌مریكا هۆزه‌ سوننه‌كانی ئه‌نبار پڕچه‌ك ده‌كات

kurdistani 12:19 PM - 2014-11-23
له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هۆشداریدراوه‌ به‌ كۆنگرێس

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هۆشداریدراوه‌ به‌ كۆنگرێس

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا كه‌ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆ كۆنگرێس، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ نیازه‌ هۆزه‌ عه‌شایه‌ره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار پڕچه‌ك بكات.


به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق، هۆزه‌ عه‌شایه‌ره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار پڕ چه‌ك بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریان بێت له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر.


هه‌روه‌ها له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌ بڕی 24 ملیۆن دۆلار، چه‌ك بۆ هۆزه‌ عه‌شایه‌ره‌ سوننه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار دابینبكرێت.


ئه‌و چه‌كانه‌ له‌و 1.6 ملیار دۆلاره‌، ده‌كردرێن كه‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا ته‌رخانی كردووه‌ بۆ پڕچه‌ككردنی سوپای عیراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.


هه‌روه‌ها له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هۆشداریدراوه‌ به‌ كۆنگرێس له‌ ئه‌گه‌ره‌ خراپه‌كانی یارمه‌تی نه‌دانی هۆزه‌ عه‌شایه‌ره‌كان.


PUKmedia    و / هۆزان رۆسته‌م
سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket