riklam

تا هه‌فته‌یه‌ك دابه‌شكردنی فۆڕمی گرێبه‌ستی مامۆستایان به‌رده‌وامده‌بێت

kurdistani 11:24 AM - 2014-11-23
تا ئێستا بڕیاره‌ 1310 مامۆستا له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی گرێبه‌ستیان بۆ بكرێت

تا ئێستا بڕیاره‌ 1310 مامۆستا له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی گرێبه‌ستیان بۆ بكرێت

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 23-11-2014، له‌ یانزه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی، ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردنی فۆڕمی دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست.


له‌و باره‌یه‌وه‌ مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، به‌ PUKmedia راگه‌یاند:  له‌ 11 په‌روه‌رده‌ی سه‌ر به‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ ده‌ره‌وه‌، جگه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، فۆڕم به‌سه‌ر مامۆستایانی ده‌رچووی كۆلێژی په‌روه‌رده‌و په‌یمانگای مامۆستایان و كۆلێژی بنه‌ڕه‌تی دابه‌شده‌كرێت.


وتیشی: هه‌موو په‌روه‌رده‌یه‌ك رێژه‌یه‌كمان بۆ دیاریكردووه‌، هه‌موو كه‌سێك له‌و په‌روه‌ردانه‌ ده‌توانێت فۆڕم پڕبكاته‌وه‌.


رونیشیكرده‌وه‌: ئه‌وه‌ی زیاتر خاڵبه‌ندیمان كردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نمره‌ی كۆتایی چه‌نده‌و ده‌رچووی كۆلێژ 10 خاڵی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سی شه‌هیدی پله‌یه‌كی هه‌بێت 5 خاڵه‌و دانیشتوی ئه‌و شوێنه‌ بێت 5 خاڵه‌، ئه‌مانه‌ كاری بۆ ده‌كه‌ین و دوای ئه‌وه‌ی كه‌ فۆڕمه‌كان پڕكرانه‌وه‌ خاڵبه‌دی فۆڕمه‌كان ده‌كه‌ین.
راشیگه‌یاند: بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و فۆڕمانه‌ دابه‌شده‌كرێن.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: تا ئێستا بڕیاره‌ 1310 مامۆستا له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی گرێبه‌ستیان بۆ بكرێت به‌ڵام گرفتێكمان هه‌یه‌و سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌مان هه‌یه‌ له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌.


PUKmedia  هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket