كچێكی ئێزید دوای رزگاربوونی له‌ده‌ستی داعش بەسەرهاتی خۆی ده‌گێڕێته‌وه
kurdistani 11:12 AM - 2014-11-23كاتێك له‌و زیندانه بووم، سه‌ره‌تا بیرم له‌خۆكوشتن كرده‌وه، پاشان بڕیارمدا رابكه‌م
كاتێك له‌و زیندانه بووم، سه‌ره‌تا بیرم له‌خۆكوشتن كرده‌وه، پاشان بڕیارمدا رابكه‌م
كچێك وه‌ستابوو كه ته‌مه‌نی له‌پانزه ساڵ زیاتر نه‌ده‌بوو ده‌گریاو نیشانه‌كانی ترسێكی زۆری پێوه دیار بوو، ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و ده‌سته‌ی كه به توندی ده‌ستی خوشكه‌كه‌ی گرتبوو شلی بكاته‌وه، چه‌كدارانی داعش ئه‌و دوو كچه‌یان له‌كه‌سوكاریان جیاكردبۆوه‌و ئێستاش ده‌یانویست لێكیان جیابكه‌نه‌وه تاوه‌كو وه‌كو ده‌ستكه‌وته‌كانی جه‌نگ دابه‌شیان بكه‌ن.
ئه‌و چه‌كداره توندڕه‌وه‌ی كچه پانزه ساڵه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردبوو چه‌كه‌كه‌ی ئاراسته‌ی سه‌ری كرد‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ‌كرد، به‌ڵام رازینه‌بوو ده‌ستی خوشكه‌كه‌ی به‌ربدات تا چه‌كدارێكی تر چه‌قۆیه‌كی كرده سه‌ر ملی خوشكه نۆزده ساڵانه‌كه‌ی، ئیتر ئه‌وه بوو بردییه قۆناغێكی تره‌وه له‌و داستانه ره‌شه‌ی كه بریتییه له‌ڕفاندن و ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر له‌لایه‌ن «داعش»ه‌وه.
چیرۆكه‌كانی كۆیلایه‌تی
ئه‌و دوو كچه له‌نێو هه‌زاران كچه منداڵ و لاوی سه‌ر به كه‌مینه‌ی ئێزیدی بوون كه له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش له‌باكوری عیراق له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابدا رفێندرابوون، هه‌روه‌ها ئه‌و كچه 15 ساڵه له‌نێو كۆمه‌ڵێكی بچووكی ئه‌و قوربانییانه‌دا بوو كه توانیبوویان هه‌ڵبێن، تاوه‌كو چیرۆكه‌كانیان له‌باره‌ی دروستكردنی كۆیلایه‌تی كه به‌خوێنێكی سارده‌وه ده‌كرێت بگێڕنه‌وه.
قوربانییه‌كان چه‌ندین چیرۆكیان له‌باره‌ی كچه منداڵ و لاو ده‌گێڕنه‌وه كه له‌خێزانه‌كانیان جیابوونه‌ته‌وه‌و دابه‌شكراون یان فرۆشراون به پیاوانی «داعش» و به زۆر كراون به موسوڵمان و به‌زۆر به‌شوودراون و چه‌ندینجار رووبه‌ڕووی لاقه‌كردن بوونه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌ندین قوربانی به به‌رده‌وامی هه‌یه له‌ناوچه‌كانی باكور یان رۆژئاوای عیراق كه له‌ژێر ده‌ستی داعشدان، به‌ڵام چه‌ندانیان نێردراون بۆ سوریا یان ده‌وڵه‌تانی تر، ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌ی قوربانییه‌كان بێت له‌گه‌ڵ و ئه‌وانه‌ی به‌رگریان لێده‌كه‌ن.
پێنج كچ له‌وانه‌ی توانیویانه له‌ده‌ستی داعش هه‌ڵبێن ئاماده‌بوون چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین ئه‌وه‌ش له‌كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا بوو، چواریان له‌گوندی خانكی سه‌ر به ئه‌وپه‌ڕی باكوری عیراق بوون، به‌ڵام پێنجه‌میان له‌شاری دهۆك بوو، كه ده‌یان هه‌زار ئێزیدی روویان له‌و ناوچه‌یه كردووه، كه له‌كه‌مپی سه‌ربازیی گه‌وره‌و ماڵی خزمانیان ده‌ژین، دوای ئه‌وه‌ی له‌گونده‌كانی خۆیان له‌ده‌وروبه‌ری شاخی شنگال هه‌ڵاتوون.
كچه‌كان رازیبوون قسه‌بكه‌ن و قسه‌كانیان بڵاوبكرێته‌وه به مه‌رجێك ناویان نه‌هێنرێت له‌ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی «داعش» له‌خزمه‌كانیان، جێگه‌ی ئاماژه‌یه سه‌ره‌تا كچه پانزه ساڵه‌كه به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وانی تره‌وه وتی «ده‌مه‌وێت ناوم بهێنرێت، چونكه كاتێك چه‌كداره‌كانی داعش ده‌یخوێننه‌وه وا هه‌ستده‌كه‌م تۆڵه‌ی خۆمم كردۆته‌وه» به‌ڵام دوای ئه‌وه په‌شیمان بووه‌وه ئه‌ویش له‌سه‌ر ئامۆژگاری پارێزه‌رێكی ئێزیدی كه له‌گه‌ڵیدا بوو، بۆیه رازیبوو ته‌نیا دوو پیتی یه‌كه‌می ناوه‌كی بوترێت كه ئه‌ویش»د.أ» ئه‌و كچه روونیكرده‌وه كه چه‌كدارانی داعش تائێستا نزیكرتین ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌و وه‌كو داعش خۆیان دانیان به‌وه‌دا ناوه‌و رایانگه‌یاندووه كه ئێزیدییه كچ و ژنه‌كانیان كردووه به كۆیله.
كراون به كه‌نیزه‌ك
له‌وتارێكدا كه له‌گۆڤاری»دابق» ئه‌ویش گۆڤارێكی ئه‌لیكترۆنییه‌و به زمانی ئینگلیزییه باس له‌وه كراوه ئه‌و گروپه پێنج یه‌كی كۆیله‌كان بۆ ده‌سه‌ڵاتی داعش گوازراوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی دابه‌شبكرێن به‌پێی ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێنج یه‌كن كه ئه‌ویش باجێكه له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی جه‌نگ داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌وانی تر دابه‌شكراون به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌كرده‌وه‌كه‌ی شنگالدا به‌شدارییان كردووه، ئه‌و وتاره باسی له‌وه‌ش كردووه كه كچ و ژنه ئێزیدییه‌كان ناچار كراون شوو به چه‌كدارانی داعش بكه‌ن و ببن به»كه‌نیزه‌ك» به‌و بیانووه‌ی وه‌كو گروپه‌كه باسی كردووه بۆئه‌وه‌ی رێگه له‌چه‌كدارانی بگرێت تووشی زینا ببن».
هه‌روه‌ها وه‌كو له‌گرته‌یه‌كی ڤیدۆییدا بڵاوكرابۆوه تێیدا كۆمه‌ڵێك داعش له‌ژوورێكدا دانیشتوون و گاڵته‌و گه‌پ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌كڕین و فرۆشتنی ئێزیدییه‌كان له»ڕۆژی ده‌ستكه‌وته‌كاندا» یه‌كێكیان ده‌ڵێت كه ته‌ماشای ددانی كچه‌كان ده‌كات و ئه‌وی تریان ئاماده‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌وه‌ی كچێك به ده‌مانچه‌یه‌كی «گلۆك» بگۆڕێته‌وه‌و گفتۆگۆ له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه ده‌كه‌ن كه ئایا نرخی كچه چاو شینه‌كان به چه‌ند ده‌خه‌مڵێنن، یه‌كێكیان ده‌ڵێت «ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژه‌یه كه باوه‌ڕتان چه‌ندتان ده‌داتێ و ده‌بێت ئێمه‌ش به‌شی خۆمان وه‌ربگرین «.
به‌پێی وته‌ی ماسیۆ باربر ئه‌ندامی ئیداره‌كردنی قه‌یرانی شنگال بێت كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی فشاره سه‌رژمێریی خێزانه یه‌زدییه ئاواره‌كانیان كردووه‌و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه 5 هه‌زار ئێزیدی و ره‌نگه 7 هه‌زاریش بن، زۆربه‌یان ژن كچن له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندراون.
هه‌روه‌ها رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ له‌راپۆرتێكی خۆیدا بڵاویانكردۆته‌وه كه «كاره‌كانی رفاندن و ده‌ستدرێژی و كوشتنی رێكخراو به‌رامبه‌ر به ئێزیدییه‌كان ره‌نگه بگاته ئاستی تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی» له‌لای خۆیه‌وه ئه‌مینه سه‌عید ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراقی پێشوو كه ئێزیدییه‌و به‌رگری له‌رفێندراوه‌كان ده‌كات جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه «هه‌موومان له‌حاڵه‌تی وادا ژیاوین».
قه‌یرانی ئێزیدییه‌كان
قه‌یرانی ئێزیدییه‌كان له (8) ئابی ئه‌مساڵدا ده‌ستیپێكرد كاتێك داعش هێرشی كرده سه‌ر گونده‌كانی ناوچه‌ی شنگال، ئه‌وه‌ش وای له‌هه‌زاران ئێزیدی كرد رابكه‌نه شاخه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌و كاته ئه‌و كچه كه ناوی «د.أ» یه به‌شێك بووه له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی رایانكردووه، كاتێك به ئۆتۆمبیلێك له‌گه‌ڵ دایك و باوك و هه‌ر پێنج خوشك و كچه خوشكێكی رایانكردووه، به‌ڵام چه‌كدارانی داعش رێگه‌یان لێ‌گرتوون و ده‌ستگیریان كردوون له‌نێو بینایه‌ك له‌شاری شنگال، پاشان رۆژی دوایی كچه‌كان و ئه‌و ژنانه‌ی مێردیان نییه له‌ڕفێندراوه‌كانی تریان جیاكردوونه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌كان ئه‌و كچه بێت.
ئه‌و كچه له‌سه‌ر وته‌كانی به‌رده‌وام بوو كاتێك له‌یه‌كێك له‌ماڵه خزمه‌كانی له‌خانكی چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ كرد كه گوندێكی ئێزیدییه‌و له‌نزیك ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی موسڵه «ده‌گریام و توند ده‌ستی دایكم گرتبوو، به‌ڵام یه‌كێك له‌چه‌كدارانی داعش هات و چه‌كه‌كه‌ی خسته سه‌ر سه‌رم، بۆیه دایكم پێی وتم ده‌بێت بڕۆم تاوه‌كو ژیانم رزگار بكه‌م «.
له‌گه‌ڵ ده‌یان كچی تردا «د.أ» گوازرایه‌وه له‌گه‌ڵ دوو خوشكی خۆیدا كه ته‌مه‌نیان (19،12) ساڵ ده‌بن، به‌سێ پاس به‌ره‌و موسڵیان ده‌به‌ن بۆ شوێنگه‌ی داعش هه‌ر به گه‌یشتنیان «د.أ» و دوو خوشكه‌كه‌ی له‌ماڵێك بۆ ماوه‌ی 9 رۆژ به‌ند ده‌كرێن له‌گه‌ڵ كچ و ژنی تردا كه له‌گوندی ده‌وروبه‌ری شنگاله‌وه رفێندارون، پاشان ده‌یانگوازنه‌وه بۆ بینایه‌كی سێ نهۆمیی كه پڕه له‌ده‌ستبه‌سه‌ر، ئه‌و ماڵه وه‌كو شوێنێك به‌كارهاتووه كه چه‌كدارانی داعش له‌وێ لاده‌ده‌ن و كچان و ژنانی لێ هه‌ڵده‌بژێرن بۆ خۆیان، هه‌ندێكیان ته‌نیا یه‌ك دانه‌یان هه‌ڵده‌بژارد، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و پله‌یه‌ی تێیدا بوون، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان زیاتریان به‌رده‌كه‌وت ئه‌وه‌ش به‌پێ وته‌كانی «د.أ « له‌گه‌ڵ كچه هه‌ڵاتووه‌كانی تر.
«د.أ» ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌وی هه‌ڵبژاردووه «ریشی هه‌بووه، به‌ڵام ریشی درێژ نه‌بووه‌و قژیشی زۆر درێژ نه‌بووه» سه‌ره‌تا ره‌تیكردۆته‌وه له‌گه‌ڵیدا بچێت و توند ده‌ستی خوشكه‌كه‌ی گرتووه، به‌ڵام بینینی خه‌نجه‌رێك له‌سه‌ر ملی خوشكه‌كه‌ی وایلێكردووه رازیبێت و ده‌سته‌وه‌ستان بێت، به‌ڵام خوشكه 12 ساڵه‌كه‌ی به سه‌رسوڕمانه‌وه هه‌ر ته‌ماشای كردووه.
سه‌باره‌ت به‌وه «د.أ» ده‌ڵێت «قسه‌ی نه‌ده‌كردو نه‌ده‌گریا، وه‌كو ئه‌وه‌ی توانای هه‌ستكردنی له‌ده‌ست دابێ» ئه‌و جاره دواجار بووه كه خوشكه‌كانی تێدا بینووه.
بازنه‌یه‌كی بازرگانییان دروست كردووه
دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌شوێنێكه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی تر به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 8 جار‌و هه‌موو جارێك چۆته لای كۆمه‌ڵێكی بچووكتر له‌كچان و له‌سنووره‌وه گوازراوته‌وه بۆ سوریا، شه‌وی له‌ماڵێكی سپی له‌نزیك ده‌ریاچه‌یه‌ك له‌شاری ره‌قه له‌سوریا به‌سه‌ر بردووه، كه چه‌كدارانی داعشی تێیدا بازنه‌یه‌كی بازرگانی نوێیان دروستكردووه‌و له‌باره‌ی كچه‌كانه‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد به وته‌ی «وه‌كو زیادكردنێكی ئاشكرا وابوو» .
له‌ناو ماڵه‌كه‌دا كچه‌كان ناچار كراون جله‌كانیان دابكه‌نن و خۆیان بشۆن و جلی باڵاپۆش له‌به‌ر بكه‌ن، ته‌مه‌نی هه‌ندێكیان 11 ساڵ ده‌بوو، له‌خاڵێكداو له‌كاتی زیندانیدا «د.أ» له‌گه‌ڵ پێنج كچی تردا هه‌وڵیداوه رابكات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌یان شكستی هێناوه‌و «د.أ» به‌وه تاوانبار كراوه كه ئه‌و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و پیلانه‌ی كردووه، بۆیه لێیانداوه‌و به‌ندیان كردووه، پاشان چۆته لای چه‌كدارێكی تر له‌ماڵێكی تر له‌گه‌ڵ چه‌ند كچێكی تردا.
چه‌كداره‌كه پێیوتوون كه له‌كۆتایی هه‌فته‌دا ناچاریان ده‌كات شووی پێبكه‌ن، كاتێك له‌وێ بووه ئه‌وان ده‌یانتوانی گوێیان له‌ده‌نگی كچانی تر بێت كه له‌به‌شێكی تری ماڵه‌كه‌دا ده‌ژین و كاتێك جار جار ده‌یانگوێزنه‌وه بۆ سێكس كردن له‌گه‌ڵیاندا.
هیچ كام له‌و پێنج كچه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كراوه باسیان له‌وه نه‌كردووه كه له‌ماوه‌ی زیندانیكردنیاندا ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام یه‌كێكیان باسی له‌وه كردووه كه دژی پیاوێك وه‌ستاوه‌ته‌وه كاتێك ویستوێتی لاقه‌ی بكات، زۆربه‌یان باسیان له‌وه كردووه كه كچی تریان بینیووه كه لاقه‌كراون و هه‌ندێكجاریش له‌لایه‌ن چه‌ند پیاوێكه‌وه وایانلێكراوه.
هه‌وڵی خۆكوشتن بده‌ن
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی گرنگی ده‌ده‌ن به به‌رگیركردن له‌و كچه رفێنداراوانه ده‌ڵێن «ئه‌گه‌ر ئه‌و كچانه ده‌ستدرێژی سێكسیشیان كرابێته‌سه‌ر هه‌رگیز دانیپێدانانێن، به‌تایبه‌تی له‌به‌رده‌م كه‌سێكی نه ناسراودا» هه‌ندێكیشیان باسیان له‌وه كردووه كه ئه‌و كچانه‌ی قوربانیی لاقه‌كردنن به‌هۆی هه‌ستكردنیان به ئابڕوچوون ره‌نگه هه‌وڵی خۆكوشتن بده‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌مینه سه‌عیدو ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده ئێزیدییه‌كان جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه هیچ جۆرێك له‌هه‌وڵی خۆكوشتن له‌نێو هه‌ڵاتووه ئێزیدییه‌كانی له‌ده‌ستی داعش هه‌ڵاتوون و ژماره‌یان 150 كه‌س ده‌بن رووینه‌داوه.
هه‌ڕه‌شه‌ی به‌زۆر به‌شوودان وای له»د.أ» كردووه بیر له‌خۆكوشتن بكاته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه بڕیاریداوه جارێكی تر هه‌وڵی هه‌ڵاتن بداته‌وه، له‌دره‌نگ وه‌ختێكی شه‌ودا خۆی و كچێكی تر له‌په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووكه‌وه له‌ژێر تاریكی شه‌ودا راده‌كه‌ن تا ده‌گه‌نه ماڵێك له‌گوندێك، به‌ترسه‌وه له‌ده‌رگا ده‌ده‌ن كه نه‌وه‌كا ماڵی داعشێك ده‌ربچێت، به‌ڵام گه‌نجێكی عه‌ره‌ب كه سیمای پیاوچاكی پێوه دیاربووه ده‌رگایان لێده‌كاته‌وه.
هه‌ر وابووه‌و ئه‌و ده‌یانبات بۆ لای خێزانێكی كورد‌و له‌وێوه «د.أ» ته‌له‌فۆن بۆ برایه‌كی ده‌كات و هه‌وڵی به یه‌ك گه‌یاندیان رێكده‌خه‌ن له‌ناوچه‌یه‌ك له‌سوریا، خێزانی هه‌ر كچێكیان رێكده‌كه‌ون به‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان بڕی (3,700) دۆلار بده‌نه پیاوه عه‌ره‌به‌كه له‌به‌رامبه‌ر هاوكاریكردنی ئه‌و كچانه‌دا، به‌ڵام ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی رێككه‌وتنه‌كه‌و رێگه‌ی هێنانه‌وه‌ی «د.أ» و رزگاربوونی له‌ژێر ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داعشیان له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا شارده‌وه‌و باسیان نه‌كرد ئه‌وه‌ش بۆ پارێزگاریكردن له‌و كه‌سه‌ی یارمه‌تی داون.
چیرۆكه‌كانی كچه هه‌ڵاتووه‌كانی تر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پیشه‌یه‌ك سه‌ریهه‌ڵداوه كه‌سانێك قازانجی ماددی ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر هێنانه‌وه‌ی كچه ئێزیدییه رفێندراوه‌كان، وه‌كو كچه ئێزیدییه‌كی ته‌مه‌ن 19 ساڵ كه باوكی پۆلیسه باسی له‌وه كرد كه خێزانه‌كه‌ی بڕی 15 هه‌زار دۆلاریان داوه به قاچاغچیه‌ك بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات له‌ناوچه‌ی حه‌ڵه‌ب له‌سوریا هه‌ڵبێت.
تائێستا دایك و باوكی «د.أ» خوشك و خوشكه‌زاكه‌ی ژێرده‌سته‌ی ده‌ستی داعش-ن ئه‌گه‌ر تائێستا له‌ژیاندا مابن، هه‌روه‌ها «د.أ» جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه دووریی ئه‌وان تووشی ئازاری كردووه، له‌ڕۆژدا خۆی به‌خزمه‌كانی و كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن و ته‌له‌فزیۆنه‌وه ده‌خڵافێنێت، به‌ڵام كه شه‌و دادێت و ماڵ بێده‌نگ ده‌بێت و ته‌نیا ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆی و بیركردنه‌وه‌كانیدا ئه‌و كاته ئازاره‌كه ده‌گاته به‌رزترین پله‌كانی.
PUKmedia سه‌رچاوه/ الانصات المركزی،
عدد (6038)
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27