riklam

داعش دانه‌وێڵه‌ی عیراق هه‌راج ده‌كات

kurdistani 10:31 AM - 2014-11-23
داعش ته‌نها له‌كوشتنی مرۆڤی بێتاوان و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپادا نه‌وه‌ستاون

داعش ته‌نها له‌كوشتنی مرۆڤی بێتاوان و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپادا نه‌وه‌ستاون

تیرۆرستانی داعش ته‌نها له‌ كوشتنی مرۆڤی بێ تاوان و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپادا نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو به‌پێی نوێترین زانیاری كۆمیته‌ی كشتوكاڵی عیراق ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌ رێگه‌ی پێدانی خۆراك به‌ په‌له‌وه‌رو باڵنده‌و له‌ناویان ده‌به‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ گه‌نم و جۆی سایلۆكانی موسڵ و سڵاحه‌دین و ناوچه‌كانی تری ژێرده‌ستی خۆیان ده‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

عه‌لی به‌دیری ئه‌ندامی كۆمیته‌ی كشتوكاڵی عیراقی به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاندووه‌: "دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای عیراق چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه‌، تیرۆرستانی داعش ته‌واوی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانی نێو سایلۆو كۆگاكانیان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی موسڵ له‌ عیراق و دێرالزور و ره‌قه‌ له‌ وڵاتی سوریا كردووه‌".

وتوشیه‌تی "موسڵ به‌ یه‌كێك له‌ ناوچه‌ گرنگه‌كانی كشتوكاڵی له‌سه‌ر ئاستی عیراق داده‌نرێت و ساڵانه‌ زۆرترین به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌و جۆره‌كانی تری به‌رهه‌می كشتوكاڵی تێدا به‌رهه‌مده‌هێنرێت، هه‌ربۆیه‌ تیرۆرستانی داعش ده‌ستیانكردووه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانی ناو كۆگاو سایلۆكانی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ره‌و سوریا كه‌ خۆی له‌ هه‌زاران تۆن ده‌دات".

ئاشكراشیكردووه‌ "دواتر له‌ رێگه‌ی قاچاخه‌وه‌ به‌ نرخێكی زۆر كه‌م ده‌یفرۆشێته‌ بازرگانه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌"، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ "له‌ كرده‌وه‌یه‌كی تری قێزه‌وندا تیرۆرستانی داعش جۆره‌ ڤایرۆسێك به‌ په‌له‌وه‌رو باڵنده‌كانی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی خۆیان ده‌ده‌ن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردن و كوشتنیان، جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ندێكجار ده‌چێته‌ ناو هێلكه‌ی مریشكه‌وه‌و له‌كاتی خواردنیدا مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی كوشنده‌ ده‌كات".

PUKmedia  ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket