ئه‌مڕۆ له‌مێژوودا
kurdistani 10:17 AM - 2014-11-2323 نۆڤه‌مبه‌ر
رووداوه‌كان:
1824: سه‌ركه‌وتنی كه‌شتی میسری به‌سه‌ر كه‌شتی یۆنانی له رووداوی ستمبالا.
1870: شای ئێران شا نه‌سره‌دین سه‌ردانی شاری به‌غدادی كرد و 0میدحه‌ت پاشا) والی به‌غداد پێشوازی لێ‌كرد.
1890: وه‌فاتی شای هۆڵه‌نده ویلیامی سێیه‌م به‌بی بوونی میراتگر له دوای خۆی، كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی برَیارێكی تایبه‌ت ده‌ربكه‌ن به دانانی كچه‌كه‌ی (فیلهامینا) له جێگه‌ی.
1913: عه‌بدولڕه‌زاق به‌درخان یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی له شاری (خۆی) دانا .
1940: شاژنی رۆمانیا رێكه‌وتنیكی مۆركرد بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیای نازی و ئیتالیا و یابان كه ناسرابوو به وڵاتانی میحوه‌رن ئه‌وه‌ش له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1961: كردنه‌وه‌ی به‌نداوی (ده‌ربه‌ندیخان) كه ئه‌وكات پێی ده‌وترا (سلێمانی) له لایه‌ن عه‌بدولكه‌ریم قاسمه‌وه.
1964: سه‌رۆكی میسری جه‌مال عه‌بدولناسر و مه‌لیكی سعودیه فه‌یسه‌ل بن عه‌بدولعه‌زیز له شاری جدده رێكه‌وتنێكیان ئیمزاكرد سه‌باره‌ت به جه‌نگی یه‌مه‌ن.
1989: رووخانی دیواری به‌رلین به ته‌واوی.
1991: هه‌ڵبژاردنی بتروس بتروس گالی به ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دوای خافێر پێرێز دیكۆیلار كه به فه‌رمی له 1ی ینایه‌ری ساڵی 1992ز كاروباره‌كانی لی وه‌ربگرێت.
1994: كابینه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران (كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی) ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و ڕۆژی (26/11/1994) دووباره هه‌ر خۆی له لایه‌ن په‌رله‌مان به‌پێكهاتنی كابینه‌ی نوی ته‌كیف كرایه‌وه (كابینه‌ی سێیه‌م) .
2000: ئه‌وروپا به‌ته‌مایه هیچزی ئاماده‌یی خێرا دابمه‌زرێنێت.
2003: سه‌رۆكی جۆجیا ئیدوارد شێفه‌ردنادزه ناچاربوو ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات له پۆسته‌كه‌ی دوای ئه‌و نائارمیه به‌رفراوانه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه دواتر ناسرا به شۆڕشی گوڵان.
2005: هه‌ڵبژاردنی خاتوو (ئیلین جۆنسۆن سیرلیڤ) به سه‌رۆكی لیبریا و به‌و شێوه‌یه بوو به یه‌كه‌مین ئافره‌ت كه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت له سه‌رتاسه‌ری ئه‌فریقیا.
2007: یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا داوا له توركیا ده‌كات به‌كارهێنانی زمانی كوردی ئازاد بكات.
2008: ئه‌نجومه‌نی مه‌ركه‌زی رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باسی هه‌ڵبژارد به سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش ئه‌و برَیاره‌ی ره‌تكرده‌وه.
2010: كۆریای باكور زیارت له 200 قازیفه‌ی مه‌دفه‌عی ته‌قاند بۆ دوورگه‌ی سه‌ر به كۆریای باشور.
2011: سه‌رۆكی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدولا ساڵح پێشنیاره‌كه‌ی كه‌نداوی مۆركرد سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری قه‌یرانی یه‌مه‌ن كه واز له ده‌سه‌لات بهێنێت.
له‌دایكبوون:
912: ئیمبراتۆر ئۆتۆی یه‌كه‌م، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریه‌تی رۆمانیای پیرۆز.
1221: مه‌لیك ئه‌لفنسۆی ده‌یه‌م، مه‌لیكی مه‌مله‌كه‌تی قشتاله.
1616: جون والیس، زانای بیركاری ئینگلیزی.
1715: بییر شارل لومونییه، زانای فه‌ره‌نسی له زانستی فه‌له‌ك.
1804: فرانكلین بیرس، سه‌رۆكی چوارده‌هه‌می ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1837: یوهانس دیدیریك فان دیر فالس، زانای فیزیای هۆڵه‌ندی و وه‌رگری خه‌لاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1910ز.
1859: ئه‌لولد بیلی، هاوڵاتی ئه‌مریكی ده‌رچوو له یاسا.
1860: كارل هایلمان برانتیج، سه‌ره‌ك وه‌یزرانی سوید و وه‌رگری خه‌لاتی ۆنبڵی ئاشتی ساڵی 1921ز.
1876: مانویل دی فایا، مۆسیقاری ئیسپانی.
1883: خۆسیه كیلمنتی ئوروزوكو، نیگاركیشی مه‌كسیكی.
1887: بوریس كارلۆف، ئه‌كته‌ری به‌ریتانی.
1887: هنری موزلی، زانای فیزیای ئینگلیزی.
1890: ئیل لیسیتزكی، ته‌لارسازی روسی.
1921: باول تسیلان، شاعیری ئه‌ڵمانی.
1922: مانویل فراغا، سیاسه‌تمه‌داری ئیسپانی.
1923: یوشیو شیرای، یاریزانی مشته‌كۆڵه‌ی یابانی.
1926: ساتیا سای بابا، سه‌ركرده‌ی ئاینی و فه‌یله‌سوفی هیندی.
1933: عه‌لی شه‌ریعه‌تی، بیریای ئێرانی.
1944: نه‌سیب لحود، سیاسه‌تمه‌داری لوبنانی.
1945: جیم دویل، سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی.
1946: داود عه‌بدولسه‌ید، ده‌رهێنه‌ری میسری.
1946: جیۆرجوس كوداس، یاریزانی تۆپی پێی یۆنانی.
1949: حه‌یات قه‌ندیل، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1951: مایك گالاكوس، یاریزانی تۆپی پێی یۆنانی.
1953: فرانسیس كابرال، گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری فه‌ره‌نسی.
1955: دینوس كویس، یاریزانی تۆپی پێی یۆنانی.
1962: عارف ته‌ویل، ئه‌كته‌ر و ده‌رهیچنه‌ری سوری.
1966: فینسنت كاسل، ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی.
1967: سالی ریچردسن، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1968: حه‌مید حوسنی، نوسه‌ری ئێرانی.
1969: محه‌مه‌د عدوانی، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.
1977: مشاغل زنكوی، ژنه په‌خشكار و ئه‌كته‌ری كوێتی.
1979: كیلی بروك، ژنه ئه‌كته‌ری ئینگلیزی.
1979: نیهاد قه‌هوه‌جی، یاریزانی تۆپی پێی توركی.
1982: ئه‌سافا باول، یاریزانی تۆپی پێی جامایكی.
1983: ناسر شه‌مرانی، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.
1984: لوكاس گرابیل، ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1985: ئان هیونسو، یاریزانی كریای باشور/روسیا له یاری خلیسكیچنه‌ی خێرای مه‌ودا كورته‌كان.
1992: مایلی سایرس، ژنه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و شاعیری ئه‌مریكی.
وه‌فات:
1572: ئه‌نیولو دی كوزیمو، ئه‌كته‌ر و شاعیری ئیتالی.
1616: ریچارد هاكلوت، جوگرافیزانی ئینگلیزی.
1890: مه‌لیك ویلیامی سێیه‌م، مه‌لیكی هۆڵه‌نده.
1957: ئیلیا ئه‌بو مازی، یه‌كیك له شاعیرانی تاراوگه به نه‌ژاد لوبنانی.
1964: كۆچی دوایی به‌در شاكر ئه‌لسه‌یاب .
1976: ئه‌ندریه مارلۆ، نوسه‌ری فه‌ره‌نسی.
1978: حاجی محه‌مه‌د عنقه، گۆرانیبێژی جه‌زائیری.
1990: روالد دال، رۆماننوس و نوسه‌ری به‌ریتانی.
1999: لوتفی زینی، شاعیر و ئه‌كته‌ر و مۆنۆلجیستی سعودی.
2004: میرفه‌ت به‌ده‌وی، ژنه ئابوریناسی میسری.
2006: ئه‌لكسانده‌ر لیتفینینكۆ، سیخوڕی روسی.
2012: لاری هاگمان، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
جه‌ژنی سوپاسی كرێكاران له یابان.
جه‌ژنی قه‌دیس جرجس له جۆرجیا.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28