پێشمه‌رگه له‌پێشڕه‌ویدایه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی جه‌له‌ولا
kurdistani 09:44 AM - 2014-11-23به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنی مۆڵگه سه‌ره‌كییه‌كانی داعش
سه‌عات 6:00ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 23-11-2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێنج قۆڵه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كی ته‌جنیدو وه‌حده‌و جه‌ماهیر كۆنترۆڵكراون و تیرۆرستانی داعش-یش هه‌ڵدێن.
عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر به PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 6:00ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له پێنج قۆڵه‌وه به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر سه‌رپه‌رشتی مه‌یدانی ته‌واوی قۆڵه‌كان ده‌كات، ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ده‌ستیپێكرد.
روونیشیكرده‌وه، "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌ت به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كی ته‌جنید كه پێشووتر مۆڵگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داعشه‌كان بووه، به‌شێكی زۆری كۆنترۆڵكراوه‌و شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان به‌رده‌وامه‌و تیرۆرستان كوژراوی زۆریان هه‌یه".
وتیشی: "له هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌و جه‌ماهیرش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چوونه‌ته نێو كۆڵانه‌كانه‌وه‌و له پاكسازی ته‌واوی ناحیه‌كه به‌رده‌وامن و به‌زووترین كات موژده‌ی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌ش راده‌گه‌یه‌نین".
وته‌بێژه‌كه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه "پێشڕه‌وی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به پشتیوانی بۆردومانی خه‌ستی تۆپخانه‌كانی پێشمه‌رگه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای عیراق بووه‌و زیانێكی زۆریان به مۆڵگه‌كانی داعش گه‌یاندووه".
له باره‌ی زیانه‌كانی داعشه‌وه وتی: "زیانیان زۆره‌و كوژراو و برینداری زۆریان لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
لای خۆشیه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌واڵگری هێزه‌كانی سوپای عیراق له سنوری باشوری ناحیه‌ی سه‌عدیه بۆ PUKmedia وتی: "هێزه‌كانی سوپای عیراق له باشوره‌وه پێشڕه‌ویه‌كی زۆرباشیان كردووه‌و له ناوه‌ندی ناحیه‌كه نزیكبوونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك گوندی نزیك ناحیه‌كه كۆنترۆڵكراون كه به ناوچه‌ی زرگۆشیه‌كان ناوده‌برێن و هێزه‌كانی سوپا له به‌نداوی سه‌عدیه په‌ڕیونه‌ته‌وه".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه وتیشی: "تیرۆرستانی داعش زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌و به‌س ته‌نها له ناوچه‌ی زرگۆشه‌كان و به‌نداوی سه‌عدیه زیاتر له 18 تیرۆرستیان لێ كوژراوه‌و 7 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیان سوتێنراوه".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه "له‌ناو كوژراوه‌كاندا چه‌كداری ئه‌فغانی و فه‌ڕه‌نسی و یه‌مه‌نی و سعودی هه‌ن"، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه " فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنی مۆڵگه سه‌ره‌كییه‌كانی داعش و به‌ته‌واوی لاوازی كردوون".
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27