riklam

پڕۆفیسۆرێكی دانیماركی: قاره‌مانێتی گه‌لی كورد له‌كتێبێكدا ده‌نوسمه‌وه‌

kurdistani 10:26 PM - 2014-11-22
" ژنانی كۆبانێ و رۆژئاوا تووشی شۆكیان كردم"

" ژنانی كۆبانێ و رۆژئاوا تووشی شۆكیان كردم"

پڕۆفیسۆرێكی دانیماركی كه‌له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا رۆژئاوای كوردستانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌ رایده‌گه‌یاند " له‌سه‌ردانه‌كه‌مدا بۆم ده‌ركه‌وت گه‌لی كورد گه‌لێكی زۆر قاره‌مان و خۆڕاگره‌، به‌تایبه‌ت ژنانی كۆبانێ و رۆژئاوا تووشی شۆكیان كردم".

پڕۆفیسۆر هیڵتین ئیڤرسۆن مێژوونووس و لێكۆڵه‌رێكی گه‌وره‌ی ده‌نیماركیه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ PUKmedia خسته‌ڕوو و وتی: سه‌ردانه‌كه‌م بۆ زانینی كۆمه‌ڵێك راستی بوو كه‌ده‌مێكه‌ به‌رنامه‌ی سه‌ردانم بۆ كوردستان دانابوو، به‌ڵام به‌ده‌ركه‌وتنی قۆناغێكی نوێی مێژووی ئه‌و گه‌له‌ له‌ سوچێكی دابڕێندراو كه‌ئه‌ویش كۆبانێ-یه‌ كه‌ شارێكی مه‌زن و خۆڕاگرو قاره‌مان وای لێكردم سه‌فه‌ره‌كه‌م له‌و خاڵه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌م.

راشیگه‌یاند: ژنانی كورد له‌كۆبانێ و ناوچه‌كانی تری كوردستانی رۆژئاوا تووشی سه‌رسورمانیان كردم، ئه‌وان چه‌كی قورس ده‌خه‌نه‌ سه‌رشانه‌كانیان و مناڵه‌كانیان جێده‌هێڵن بۆ به‌رگریكردن له‌نیشتمانه‌كه‌یان و روبه‌ڕوی ئاگرو قینی پڕ دوژمنكارانه‌ی تیرۆرستانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی ده‌بنه‌وه‌و له‌شوێنی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی شه‌ڕده‌كه‌ن.

رونشیكرده‌وه‌: ته‌واوی ئه‌و قاره‌مانی و گه‌وره‌ی گه‌لی كوردو به‌تایبه‌ت ژنانی كورد له‌بیر ناكه‌م و ده‌ینوسمه‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی كتێبێكی مێژوویدا به‌ته‌واوی جیهاندا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه‌.
پرۆفیسۆر هیڵتین ئیڤرسۆن  نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌و دۆخه‌ ئابوریه‌ ناهه‌مواره‌ی له‌ رۆژئاوای كوردستاندا هه‌یه‌ و باس له‌وه‌ش ده‌كات به‌زووترین ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌رای گشتی له‌ وڵاته‌كه‌مدا ده‌گه‌یه‌نم و داوای ده‌كه‌م هه‌رچی زووه‌ به‌هانای ئه‌م گه‌له‌ تێكۆشه‌ره‌ بێن.

ئه‌و پڕۆفیسۆره‌ له‌دوا وت دانیماركیه‌ له‌ دوا وته‌كانیدا ووتی: كاتێك ده‌مبیست ژنانی كورد له‌كۆبانێ واشه‌ڕده‌كه‌ن وه‌كو خه‌ون وابوو له‌لام ، به‌ڵام كه‌به‌چاوی خۆم بینیم راستی گه‌وره‌ی ژنم بۆ ده‌كه‌وت و تاوێك زۆر خه‌مباربووم بۆ ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ی له‌م میلله‌ته‌ كراوه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket