riklam

لە یۆنان یادی رۆژی شەهیدی یەکێتی بەرز راگیرا

kurdistani 10:11 PM - 2014-11-22
کۆمیتەی یۆنان لە بارەگای کۆمیتە مەراسیمێکی شایستە رێکخرا

کۆمیتەی یۆنان لە بارەگای کۆمیتە مەراسیمێکی شایستە رێکخرا

ئەمڕۆ 22-11-2014 لە مەراسیمێکی پڕشكۆدا بۆ بەرزراگرتنی یادی رۆژی شەهیدی  یەکێتيی نیشتیمانيی کوردستان کۆمیتەی یۆنان لە بارەگای کۆمیتە لە ئەسینا بە ئامادەبوونی بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستن و کارگێڕان و نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و هەندێک لە کەسایەتی کورد مەراسیمێکی شایستەی ساز کرد.

مەراسیمەکە بە شێوەیەکی تایبەت و بە چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکردوو بە سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و مارشی مەشخەڵان و ئاڵای کوردستان و لۆگۆی یەکێتيی نیشتیمانيی کوردستان داگیرا بۆ رێز لێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتی و کوردو کوردستان.

دواتر رەوا حەمە بەپرسی کۆمیتە وتاریکی پێشکەش کردو بە ناوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتيی نیشتیمانيی کوردستان و کۆمیتەی یۆنانەوە بەخێرهاتنی گەرمی میوانەکانی کردو سوپاسی ئامادەبوونی هەموولایەکی کردو بە دروشمی کەم ژیان و کەڵ ژیان دەستی بە ثصشكةشكردني وتارەکەی کردو بەڵێنی رێکخستنەکانی یەکێتی لە یۆنان بۆ درێژە پێدان بە رێبازی پیرۆزی شەهیدان و جەنابی مام جەلال دووپاتکردەوەو دواتر نوێنەری لایەناکان و سیاسیەکان لە یۆنان بە وتەکانیان رۆژی شەهیدی یەکێتیان بەرز نرخاندو بە تایبەت هەڵوێستی یەکێتی بەرامبەر بارودۆخی ئێستا لە باشورو رۆژئاواو باکوری کوردستان، دواتر لە لایەن بەشی راگەیاندن و روناکبیری کۆمیتەی یۆنانەوە پێشانگایەیکی تایبەت بە شەهیدانی یەکێتيی نیشتیمانيی کوردستان نمایش کرا کە تێیدا داستانە نەبەردەکانی یەکێتی تێدا دەردەکەوت.

PUKmedia   تايبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket