هه‌ڵه‌بجه.. یادی شه‌هید فاتح و هه‌ڤاڵانی
kurdistani 09:38 PM - 2014-11-22یادی پۆلێك شه‌هیدی نه‌مر
14- 9 ی ساڵی 1976 رۆڵه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌كراوی نشتیمان له‌یه‌كه‌م رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی رۆڵه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عسی روخاو قایی نه‌یجه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌گاته گۆڕستانی داگیركه‌رانی نیشتمان، فاتحی شێخ حه‌یده‌رو یه‌كه‌م شه‌هیدی شۆڕشی نوێ و هه‌ڤاڵه‌كانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌بوون كه به به‌عسی رووخاویان وت پێشمه‌رگه و كورد هه‌رگیز نامرن له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا له‌مه‌راسیمێكی شكوداردا رێكخراوه دیموكراتیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه رێز له خه‌باتی ئه‌و ده‌سته‌پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێی گرت.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌هید فاتحی شێخ حه‌یده‌رو هه‌ڤاڵه‌كانی سه‌لماندیان كه شۆڕش و پێشمه‌رگه نه‌ك له ناو نه‌چووه به ڵكو له‌ناو ناچێت هه‌ڵبه‌ته شه‌هید فاتح له‌گه‌ڵ دروست بوونی مه‌فره‌زه‌كه‌دا ده‌بوو بهاتایه‌ته ده‌ره‌وه كه‌سێكی له جێگه‌ی خۆی دانایه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ كاری رێكخستن پێ سپێرابوو نه‌یتوانی بێته ده‌ره‌وه.
وتیشی: ئه‌و خۆی به‌ده‌ستی خۆی شه‌هید كرد له پێناو پاراستنی ئه‌و نهێنی و ئه‌ركانه‌ی كه له ئه‌ستۆیدابوو تا رژێم نه‌توانێت سودی لێ ببینێت.
حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: وێرای نه‌وی كردنی سه‌ری رێز‌و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاكی شه‌هید فاتحی شه‌هید حه‌یده‌رو هه‌ڤاڵه‌كانیدا جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌و راستیه لای هه‌موان روون بێت شه‌هید حه‌یده‌رو هاورێ كانی ئه‌و په‌یامه‌یان به رژێمی به‌عس دا كه گه‌لی كورد هه‌رگیز ناتوانێت دا ببڕێت له جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ژێر ده‌سته‌یی پێ قبوڵ ناكرێت له كاتێكدا بیر‌و عه‌قڵی رژێم ئه‌وه هه‌بوو كه پێی وا بوو ئیتر جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی دروست نابێته‌وه.
وتیشی: ئه‌م شه‌هیدانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌و راستیه لای گه‌لی كورد ئاشكرا بێت پێشمه‌رگه دروست بۆته‌وه به‌و هۆكاره‌وه ده‌یان گه‌نج هاتنه ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه وایكرد گیانی فیداكاری له‌پێناو نیشتمان ته‌شه‌نه بسه‌نێته‌وه.
ئه‌كره‌م شه‌ریف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له لیدوانێكدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: له یادی ئه‌و شه‌هیدانه‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌موو گه‌لی كورد به رێزه‌وه لێیان بڕوانێت و به‌و شێوه‌یه سه‌یریان بكه‌ین وه‌ك خوێندكارێك فێری وانه‌كانی نیشتمان و شۆڕش گیری ببینله ژیانیانه‌وه .
وتیشی: ئه‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانه‌ی كه شه‌هیدیان به خشییه یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی شۆڕشی نوێ سه‌رجه‌میان گوشكراوی نیشتمان بوون و خانه‌كانیان هه‌میشه له خزمه‌ت بیری نیشتمانی و سه‌نگه‌ری وه‌ستانه‌وه‌ی دژبه داگیركه‌رانی به‌عس بوو بۆیه ئه‌و رووڵانه‌یان تیاپه‌روه‌رده‌بوون كه ئه‌مرۆ مێژوو له بیریان ناكات.
دایه فاتم خیزانی شه‌هید حه‌مه ره‌شید له لیدوانێكدا به پیوكه‌ی میدیای راگه‌یاند سه‌ر به‌رزین كه خاوه‌ن ئه‌م پۆله شه‌هیده‌ین ، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان په‌تی سیداره له قه‌سابخانه‌كانی موسڵدا خرایه گه‌ردنیان به‌ڵام ئاماده نه‌بوون زانیاریه‌ك بدركێنن كه زیان به گه‌له‌كه‌یان بگات تا شه‌هیدبوون.
وتیشی: هه‌میشه خۆمان به‌سه‌ر به‌رز ئه‌زانین كه به ئازیزترین كه‌سه‌كانمان خزمه‌تمان به گه‌لی كورد كردووه .
ناجی شێخ حه‌یده‌ر برای شه‌هید فاتحی شێخ حه‌یده‌ر له لێدوانێكدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: فاتحی شێخ حه‌یده‌ر پێشمه‌رگه نوسه‌ر شاعیر سیاسه‌تمه‌داربوو هه‌موو كاتێك دژی هه‌ر بیرێك بوو كه زیان به گه‌له‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت، ده‌یان جار دوژمنه‌كانی له‌هه‌ر شۆڕش و شه‌رێكدا بوبێت رووبه‌روویان بوبێته‌وه ده‌رسێكی پێداون كه هه‌رگیز جارێكی دیكه نه‌توانن رووبه‌رووی ببنه‌وه.
وتیشی: به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رجه‌م شه‌هیدانه‌وه سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ ئه‌و مه‌راسیمه شكوداره راده‌گه‌یه‌نین و به‌هه‌نده‌وه ده‌روانینه ئه‌و رێز لێنانه.
له‌كۆتایی رێ‌و ره‌سمه‌كه‌شدا تاجه‌گوڵینه‌ی رێز‌و وه‌فای ئورگانه حزبیه‌كان و لایه‌نه حكومییه‌كان له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هیدان دانراو ژماره‌یه‌ك نه‌مام وه‌ك هێمایه‌ك بۆ یاد كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه نێژران.
شه‌هید فاتح شێخ حه‌یده‌ر له 1-7-1949 له سازان-ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌دایك بووه له ساڵی 1963 بوه‌ته‌پێشمه‌رگه تا ساڵی 1975 پاشان له ساڵی 1975 ده‌بێته‌وه، پێشمه‌رگه له‌یه‌كه‌مین ده‌سته‌ی مه‌فرزه سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشی نوێ و خاوه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیه‌له 14-9-1976 له گوندی قاینه‌جه‌و له هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ده‌ست به‌عسییه‌كان خۆی خۆی شه‌هید ده‌كات، دواتریش له‌و ماڵه‌ی شه‌هید فاتح -دا هه‌ریه‌ك له شه‌هید حه‌مه‌ره‌شید و شه‌هید محه‌مه‌د ته‌پی سه‌فایی و شه‌هید وه‌هاب زه‌ڵمی و شه‌هید ناسر خورماڵی ده‌ستگیر ده‌كرێن و له زیندانی موسڵ له سێداره ده‌درێن.
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22