riklam

ئاڵا تاڵه‌بانی: مه‌رجه‌عه‌كان پشتیوانی مافی ژنان ده‌كه‌ن

kurdistani 08:42 PM - 2014-11-22
مافی ژنان له‌ په‌رله‌مان به‌یاسایی بكرێت

مافی ژنان له‌ په‌رله‌مان به‌یاسایی بكرێت

له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی 25-11 وه‌ك رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی توندوتیژی ژنان ناسێنراوه‌و، پێش چه‌ند ساڵێكیش له‌ په‌رله‌مانی عیراق ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرا، كه‌ رۆژی یه‌كی مانگی سه‌فه‌ر بكرێت به‌ رۆژێكی ئیسلامی بۆ  به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ دژی توندوتیژی ژنان، چونكه‌ له‌و رۆژه‌دا له‌ مێژووی كۆنی ئیسلامدا سوكایه‌تی و كوشتن ده‌رهه‌ق به‌ كۆمه‌ڵێك ژن كرا، بۆیه‌ وه‌ك رۆژی توندو تیژی به‌رامبه‌ر ژنان ده‌یبینن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 22-11-2014 ئاڵا تاڵه‌ بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك ده‌زانن له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی 25-11 ی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی توندوتیژی ژنانه‌، پێش چه‌ند ساڵێكیش له‌ په‌رله‌مانی عیراق ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرا، كه‌ رۆژی یه‌كی مانگی سه‌فه‌ر بكرێت به‌ رۆژێكی ئیسلامی بۆ  به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ دژی توندوتیژی ژنان، چونكه‌ له‌و رۆژه‌دا له‌ مێژووی كۆنی ئیسلامدا سوكایه‌تی و كوشتن ده‌رهه‌ق به‌ كۆمه‌ڵێك ژنان كرا بۆیه‌ وه‌ك رۆژی توندو تیژی به‌رامبه‌ر ژنان ده‌یبینن.

وتیشی: بۆیه‌ له‌ ئه‌مڕۆدا سه‌ردانی نه‌جه‌فمان كرد تاكو تائكید بكه‌ینه‌وه‌ له‌و توندوتیژیانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ جیهان و عیراق به‌ تایبه‌ت ده‌رهه‌ق به‌ ژنان ده‌كرێت، زۆرجا ئه‌و تاوانانه‌ به‌ ناوی ئیسلام و له‌ ژێر ئاڵای ئیسلامدا ئه‌نجام ده‌درێن، وه‌ك چۆن رژێمی به‌عسی روخاو له‌ ژێر ناوی ئیسلام به‌ ناوی سوره‌تی ئه‌نفاله‌وه‌ ژنی كوردی ئه‌نفالكرد، كه‌ تا ئێستاش ئێسك و پروسكی ئه‌و ژنانه‌ له‌ بیابانه‌كاندا به‌ ونبووی ماونه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستادا گروپی تیرۆرستی داعش به‌ ناو ئیسلام و له‌ ژێر ئاڵای ئیسلامدا ژنان ده‌به‌ن و ئه‌تكیان ده‌كه‌ن و ده‌یان فرۆشن زۆرجاریش ده‌یانكوژن، كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام دوره‌و له‌و كرده‌وانه‌وه‌و به‌ ته‌واوی به‌رییه‌ له‌و تاوانكاریانه‌.

راشیگه‌یاند: له‌م بارودۆخه‌دا پێویسته‌ مه‌رجه‌عه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی ژنان جه‌ختبكه‌نه‌وه‌و باس له‌ كه‌رامه‌تی ژن و پاراستنی قودسیه‌تی ژن بكه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌م رۆژه‌ بكرێته‌ رۆژێكی ئیسلامی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ دژی توندوتیژی ژنان، هه‌روه‌ها یاساكانی كه‌ له‌ په‌رله‌مانی عیراقدا ده‌رنه‌چووه‌ له‌وانه‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ دژی توندوتیژی خێزانی دژی ژنان، كه‌ له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه‌ و هاوكاربین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌ی له‌ سه‌ر ئاستی عیراقیشدا ده‌ربچێت.

دووپاتیكرده‌وه‌: ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌ نه‌جه‌فه‌وه‌ له‌لایه‌ن مه‌رجه‌كانه‌وه‌ تاكیدكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پاڵپشتی ژنان و مافه‌كانیان به‌ یاسا رێكبخرێت و جگه‌ له‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ دژی توندوتیژی خێزانی، جگه‌ له‌و یاسایه‌ش ده‌بێت یاسای سزادانی عیراقی و ئه‌وانه‌شی له‌ یاسی باری كه‌سێتی ژناندا هه‌یه‌، له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژنان و پاراستنی كه‌رامه‌تیان رێكبخرێت.

PUKmedia سوركێو جه‌لال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket