به‌رلین.. ته‌رمی د. كه‌مال فوئاد به‌خاك ده‌سپێردرێت
kurdistani 08:32 PM - 2014-11-22د. جه‌مال فوئاد: د. كه‌مال كوری یه‌كێیتی و كوردستان و میلله‌ته‌كه‌ی بوو.
ئێواره‌ی رۆژی 22/11 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سلێمانی مه‌راسیمی كۆتایی پرسه‌ی كۆچكردوو د. كه‌مال فوئاد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی, سیاسهتمهدارو روناكبیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا, كه هه‌ڤاڵان جێگری سكرتێر‌و لێپرسراو و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕیی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و كه‌سوكاری د. كه‌مال فوئاد ئاماده‌ی بوون, به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و د. كه‌مال فوئاد ده‌ستیپێكرد.
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێریی وته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پێشكهشكردو له‌سه‌ره‌تادا وتی: بهخهمو په‌ژاره‌یه‌كی قوڵه‌وه پرسه‌ی یه‌كێك له مامۆستا‌و سه‌ركرده‌كان, یه‌كێك لهههڵكهوتووهكانی مێژووی نوێی گه‌له‌كه‌مان كاك د. كه‌مال فوئاد به‌رێده‌كه‌ین, كه یه‌كێك بوو له‌پیاوه سهرڕاستهكانی كورد, سه‌رڕاست له سیاسه‌ت, خاوه‌نی بیر‌و باوه‌ڕ, له‌خۆبردوو قاره‌مان, تێكۆشهرو كۆڵنه‌ده‌ر, ووشیار, له‌هه‌مووشی گرنگتر جه‌وهه‌ری ئه‌م پیاوه پڕاوپربوو له‌جوامێری.
له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد, كه به‌شداری دوو رۆژی پرسه‌و مه‌راسیمی كۆتایی پرسه‌كه‌یان كردووه, ئه‌وانه‌شی له به‌رلین به‌دیار تهرمهكهیهوهن. هه‌روه‌ك وتیشی، رۆژی 1-12-2014 لهمهراسیمێكدا ته‌رمی د. كه‌مال به‌خاك ده‌سپێردرێت و وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵ عومه‌ر فه‌تاح, كه ره‌فیقی ته‌مه‌نی د. كه‌مال-ه ده‌چێته ئهلمَانیا بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمی ناشتنه‌كه‌یدا.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی وتیشی: د. كه‌مال له‌هیچ كۆبونه‌وه‌و دانیشتنێكدا, له‌هیچ دووڕییانێك لهدوورێیانه سیاسیه‌كاندا, كه‌م پیاوم دیوه هێنده‌ی كاك د. كه‌مال ئازابووبێت له‌ده‌ربڕینی بیروڕای خۆی, له‌ڕه‌خنه‌گرتن, ئازا بووبێت له‌وه‌ی , كه چۆنی ویستبێت به‌و شێوه‌یه هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربریبێت. له‌ناخۆشترین رۆژگاردا, له‌شه‌ڕو قۆناغه سه‌خته‌كاندا, لهشكستو هه‌ڵسانه‌وه‌دا, نهلهشكستدا چۆكی داداوه‌و توشی كاردانه‌وه‌ی ناخۆش بووه, نه لهسهركهوتنهكاندا بچوكترین غروری هه‌بووه.
هه‌روه‌ك وتیشی: د. كه‌مال فوئاد یه‌كێكه له سه‌رڕاست ترین سیاسه‌تمه‌دار, نوسه‌ر, روناكبیری كورد‌و تێكۆشه‌ره‌كانی گه‌له‌كه‌مان‌و یهكیێتیی نیشتمانیی كوردستان.
دواتر د. جه‌مال فوئاد وته‌یه‌كی به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی د. كه‌مال-ه‌وه پێشكه‌ش كرد‌و وتی: كه‌مالی برام كوری یه‌كێتیی و كوردستان و میلله‌ته‌كه‌ی بوو, هه‌موو هێزو توانای خۆی به‌خشی له‌رێگای سه‌ركه‌وتنی كوردستاندا.
هه‌روه‌ك سوپاسی ئاماده‌بوون و په‌رۆشی خه‌ڵكی كرد له پرسه‌ی د. كه‌مال دا و وتی: ئاماده‌بوونی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه ده‌ری ده‌خات د. كه‌مال له‌ناو دڵی كوردا چه‌سپاوه.
هه‌روه‌ها وتیشی د. كه‌مال له‌دڵی كوردا به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته نمونه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئهزموونو نووسینه‌كانی ده‌خوێننه‌وه.
Pukmedia راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25