riklam

سلێمانی.. ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی زانكۆ خه‌رجده‌كرێت

kurdistani 06:43 PM - 2014-11-22
ده‌رماڵه‌ی مانگی شه‌شی خوێندكارانی زانكۆ خه‌رجده‌كرێت

ده‌رماڵه‌ی مانگی شه‌شی خوێندكارانی زانكۆ خه‌رجده‌كرێت

 سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاروایه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك دوو رۆژی داهاتوودا ده‌رماڵه‌ی مانگی شه‌شی خوێندكارانی زانكۆ خه‌رجبكرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. سه‌لاحه‌دین سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وا بڕیاره‌ له‌رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ و دوو شه‌ممه‌، واته‌ به‌رواری 23 و 24-11-2014 ده‌رماڵه‌ی مانگی شه‌شی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی خه‌رجبكرێت.

 وتیشی: ده‌رماڵه‌كه‌ بۆ خوێندكارانی ناوشار بڕی 40 هه‌زار دیناره‌و بۆ خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی شاریش كه‌ له‌به‌شه‌ ناخۆییه‌كان ده‌مێننه‌وه‌ بڕی 60 هه‌زار دیناره‌و بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌شی كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی شارن و هاتوچۆ ده‌كه‌ن بڕی ده‌رماڵه‌كه‌ 100 هه‌زار دیناره‌.

 سه‌باره‌ت به‌پێدانی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌بێت تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ مووچه‌ وه‌ربگرن كه‌ تائێستا وه‌ریان نه‌گرتووه‌، كه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا یه‌كێكه‌ له‌و وه‌زاره‌تانه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانمان مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول وه‌ربگرن، به‌ڵام تائێستا رۆژه‌كه‌ی دیار نییه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket