riklam

فینلاندا.. یه‌كێتی به‌شداری سیمیناری كانتۆنی عه‌فرین ده‌كات

kurdistani 04:48 PM - 2014-11-22
 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وڵاتی فینلاندا به‌شداری سمیناره‌كه‌ بوون

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وڵاتی فینلاندا به‌شداری سمیناره‌كه‌ بوون

وه‌فدی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ووڵاتی فینلاندا به‌شداری سمیناری وه‌فدی كانتۆنی عه‌فرین ده‌كات.

به‌مه‌به‌ستی پاڵپشت و كۆمه‌ك و یارمه‌تی بۆ كوردستانی رۆژئاوا وه‌فدێكی كانتۆنی عه‌فرین سه‌ردانی ووڵاتی فینلانداییان كرد، وه‌فده‌كه‌ پێكهاتبوو له‌سه‌رۆك وه‌زیران خاتوو هێڤی مێگفی وه‌زیری بازرگانی و ئابووری د.ئه‌حمه‌د یوسف وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، سلێمان جه‌عفه‌ر جێگری وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ خاتوو جیهان محمد كانتۆنی عه‌فرین .

بۆ هه‌ر ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌شاری هێڵسینكی وشاری ته‌مپێری سمینارییان سازكرد بۆ كوردستانیانی وڵاتی فینلاندا. له‌سمیناره‌كه‌  مه‌به‌ستی سه‌ردانیان بۆ وڵاتی فینلاندا ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ داواییان له‌حكومه‌تی فینلاندا كردوه‌و یارمه‌تی له‌بواری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و پێداویستی قوتابخانه‌ ییانبدات، هه‌روه‌ها  باسی بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان دروستبوونی ئه‌نجومه‌نی رۆژئاواو پاشان دروستبوونی كانتۆنه‌كانی جه‌زیره‌ و كۆبانی و عه‌فرین چۆنیه‌تی كاركردن و هه‌ماهه‌نكی له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا  به‌تایبه‌تی كانتۆنی عه‌فرین وه‌ هه‌روه‌ها ڕۆڵی خه‌باتی چه‌كدارانی گه‌ڵی رۆژئاوابه‌تایبه‌تی ڕۆڵی كچان و ژنان و هێزی گه‌ریلا وپێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕه‌ڤانانی كانتۆنی كۆبانی كه‌ بۆته‌ هێمایی به‌رخودان و گیانفیدایی به‌رگری  سیمبۆڵی خۆڕاگری ئازایه‌تی.

له‌ هه‌ردوو رۆژی سمیناره‌كه‌ وه‌فدی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وڵاتی فینلاندا به‌شداری سمیناره‌كه‌ بوون له‌نزیكه‌وه‌ چاویان به‌ وه‌فده‌كه‌ كه‌وت و به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنیان كرد، وه‌فده‌كه‌ش سوپاس و پێزانیی هێزی پێشمه‌رگه‌ گه‌لی كوردستانی باشوور و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد كه‌ هه‌رده‌م پیشتوان و هاوپشتی و هاوخه‌باتی رۆژئاوای كوردستان بووینه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket