riklam

پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانیا داوای هاوكاری به‌په‌له‌ بۆ هه‌رێم ده‌كات

kurdistani 12:06 PM - 2014-11-22
حكومه‌تی هه‌رێم مافی خۆیه‌تی مامه‌ڵه‌ به‌داهاتی خۆیه‌وه‌ بكات

حكومه‌تی هه‌رێم مافی خۆیه‌تی مامه‌ڵه‌ به‌داهاتی خۆیه‌وه‌ بكات

جه‌م ئۆزده‌میر سه‌رۆكی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانی كه‌ پارتێكی به‌رهه‌ڵستكاری حكومه‌تی ئه‌ڵمانیایه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی DW دا داوای له‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد كه‌ یارمه‌تی و هاوكاری زیاتری كوردان بكات و له‌و میحنه‌ته‌ رزگاریان بكات.

ئۆزده‌میر له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌ڵێت: زه‌حمه‌ته‌ قه‌باره‌ی ئه‌و دوژمنداریانه‌ بخه‌مڵێندرێت كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌، هه‌رێمێكی بچكۆله‌ی 5 ملیۆن كه‌سی زیاتر له‌ ملیۆنێك ئاواره‌ی شارو شارۆچكه‌كانی ژێر مه‌ترسی شه‌ڕگه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستی تیرۆری داعشی گرتۆته‌ خۆی، ئه‌گه‌ر ئه‌و باره‌ نائاساییه‌ به‌ وڵاتیكی وه‌ك ئه‌ڵمانیا لێك بچوێنین و وڵاته‌كه‌مان 20 ملیۆن ئاواره‌ی شه‌ڕ بحه‌وێنێته‌وه‌‌ هه‌ڵبه‌ت گه‌وره‌ترین كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت به‌تایبه‌تی وه‌رزی زستان وساردو سه‌رما به‌ڕێوه‌یه‌و تادێت باردۆخ و ژیان و گوزه‌رانی ئاواره‌كان به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.

ناوبراو داواشی له‌ ووڵاته‌كه‌ی كردوه‌ كه‌ قه‌باره‌ی هاوكاریه‌كان زیاتر بكات و به‌په‌له‌ش بیانگه‌یه‌نێته‌ ده‌ستی ئه‌و ئاواره‌و لێقه‌وماوانه‌ كه‌ له‌باردوخێكی ئێجگار ناخۆش ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و رێكخراوه‌ خێرخوازه‌ جیهانیه‌كان فریای ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ ناكه‌ون.

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم وبه‌غدا وبه‌تایبه‌تیش دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت وسامانه‌كان ئۆزده‌میر وایده‌بینێت كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم مافی خۆیه‌تی مامه‌ڵه‌ به‌داهاتی خۆیه‌وه‌ بكات و له‌م بواره‌دا به‌غدا ناهه‌قی ده‌نوێنێت.

هه‌روه‌ها له‌ ئه‌گه‌ری نێوانگیری حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌ كێشه‌ی نێوان هه‌رێم وبه‌غدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌: زۆر گرنگه‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌و نێوانگیریه‌ بكات، چونكه‌ عیراق پێویستی به‌ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی سوپای به‌هێزو تۆكمه‌ درستبكات و روبه‌ڕووی داعش ببێته‌وه‌، ده‌بێت یارمه‌تی كورده‌كانیش بده‌ین له‌ به‌شداری پێكردنی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئاشوری و ئێزیدی و شه‌به‌ك و توركمانه‌كان و پشتگیری له‌و سه‌ره‌تا دیموكراسیه‌ بكه‌ین كه‌ خه‌ریكه‌ ده‌ستپێده‌كات.

جه‌م ئۆزده‌میر له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی پارته‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو به‌ مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان وچۆنیه‌تی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش و بارودۆخی ئاواره‌كان له‌گه‌لچ به‌رپرساندا كۆبۆوه‌.

جه‌م ئۆزده‌میر له‌ساڵی 1965 له‌دایك بووه‌، سیاسه‌تمه‌دارێكی دیاری ئه‌ڵمانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركه‌، له‌ساڵی 1981 ه‌وه‌ ئه‌ندامی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانی  Bündnis 90/Die Grünen یه‌ وماوه‌ی 6 ساڵیشه‌‌ سه‌رۆكی پارته‌كه‌یه‌.

PUKmedia بورهان ئه‌مین- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket