riklam

FBI رێگری له‌ چوونی 150 هاووڵاتی ئه‌مریكی ده‌كات بۆ سوریا

kurdistani 10:43 AM - 2014-11-22
به‌نیازبوون په‌یوه‌ندی به‌ تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ بكه‌ن

به‌نیازبوون په‌یوه‌ندی به‌ تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ بكه‌ن

پۆلیسی فیدراڵی FBI ئاشكرای ده‌كات كه‌ توانیویانه‌ له‌یه‌ك مانگی رابردوودا رۆگری بكه‌ن له‌چوونی نزیكه‌ی 150 هاووڵاتی ئه‌مریكی بۆ خاكی سوریاو چوونه‌ نێو تیرۆرستانی داعشه‌وه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌شاری بۆستۆن ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌ كه‌ جۆمز كومی سه‌رۆكی پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریكا ناسراو به‌ (FBI)  رایگه‌یاندوه‌: له‌یه‌ك مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 150 هاووڵاتی كه‌ویستویانه‌ بچنه‌ ناو خاكی سوریاو له‌وێشه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ بكه‌ن، به‌ڵام رێگیریان لێكراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیشیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

وتوشیه‌تی:  FBI نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی كه‌ هاووڵاتیانی ئه‌مریكی له‌ڕیزی گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان به‌تایبه‌ت داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گومانی ئه‌وه‌ ده‌كرێت دوای وه‌رگرتنی ئه‌زمونی شه‌ڕو توندوتیژی زیاتر ببنه‌ مه‌ترسیه‌تی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكا.

جۆمز كومی سه‌رۆكی پۆلیسی فیدڕاڵی ئه‌مریكا ناسراو به‌ FBI   ئه‌وه‌شی خسترته‌ڕوو: ئێمه‌ پابه‌ند ده‌بین به‌وه‌ی رێگری بكه‌ین له‌چوونی هاووڵاتیانی ئه‌مریكی بۆ نێو ریزه‌كانی داعش و گروپه‌ تیرۆرستیه‌كانی تر، ئه‌و هاووڵاتیانه‌شی كه‌ گومانیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ست به‌جێ ده‌ستگیرده‌كرێن و لێكۆڵینه‌وه‌ی توندیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

جۆمز كومی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی رۆیته‌رزی نه‌داوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی ژماره‌ی هاووڵاتیانی ئه‌مریكی له‌نێو ریزی گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان به‌تایبه‌ت گروپی تیرۆرستی داعش.

PUKmedia ئا/ سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket