riklam

مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای (ی.ن.ك) یادی شه‌هیدی یه‌كێتی ده‌كاته‌وه‌

kurdistani 11:45 PM - 2014-11-21
یادی شه‌هیدانی یه‌كێتی

یادی شه‌هیدانی یه‌كێتی

مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یادی رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 21-11-2014، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی داناو هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه‌دا ئه‌م یاده‌ ده‌كرێته‌وه‌، هه‌ر له‌ ساڵی 1976 و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی نوێی گه‌له‌ كه‌مانه‌وه‌ شه‌هیدانی یه‌كێتی خوێنی گه‌شی خۆیان به‌خشییه‌ خاكی كوردستان.

ئه‌مڕۆ له‌و یاده‌ مه‌زنه‌دا كه‌ یادی شه‌هیدانی یه‌كێتیه‌ به‌ ئاماده‌بوونی كادران و ئه‌ندامان و هاوسۆزانی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حزبی و به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ڵۆ پێنجوێنی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 7 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ موسڵ له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌و تایبه‌تدا یادی شه‌هیدانی یه‌كێتی كرایه‌وه‌، كه‌به‌خوێنی گه‌شی خۆیان ئه‌م ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و دیموكراسیه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ركردوین كه‌ئێستا تێیدا ده‌ژین، ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه‌ رۆژێك له‌ رۆژان گیانی خۆیان پێشكه‌ش به‌ خاكی كوردستان كردو به‌خوێنی گه‌شی ئه‌و شه‌هیدانه‌بوو ئه‌م ئازادییه‌ و سه‌ره‌خۆییه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سته‌به‌ربوو، داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌كه‌ین، كه‌ تێده‌كۆشن له‌ پێناو سه‌رخستنی پره‌نیسپه‌كانی یه‌كێتی و له‌ژێر چه‌تری پره‌نسیپه‌كانی سه‌ربه‌خۆی و ئاشتی و سه‌رچاوه‌ی ئاسایش و ئارامی بۆ ده‌وڵه‌تی عیراقی فیدراڵ  سه‌رۆك مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق، یادی شه‌هیدانی یه‌كێتی كرایه‌وه‌.

سه‌ره‌تای یاده‌كه‌ش به‌ ده‌قیقه‌ك به‌بێ ده‌نگی وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد.

هه‌ڵۆ پێنجوێنی له‌ وتارێكدا رۆڵی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی له‌ به‌رگری و رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ شۆڤێنی و داگیركه‌ره‌كان له‌ پێناو هێنانه‌دی ئاسایش و ئارامی له‌ سه‌رجه‌م وڵات و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئارامی و سه‌ربه‌خۆیی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ له‌ رۆڵی به‌رخۆدانی شه‌هیدانی شه‌نگال و ناوچه‌كه‌.

پێنجوێنی نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و زوڵمه‌ زۆره‌ی ده‌رحه‌ق به‌ ئێزدییه‌كانی شه‌نگال و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كرا له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌، كه‌ تێیدا چه‌ندین خه‌ڵكی بێ تاوان و ژن و منداڵ و پیرو گه‌نج كۆمه‌ڵكوژكران و به‌ دڕنده‌ترین شێوه‌كان له‌ناوبران.

  هه‌ر له‌وته‌كانیدا هه‌ڵۆ پێنجوێنی ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، ئه‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆی و ئارامیه‌ی كه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌، به‌رهه‌می خوێن و ره‌نج و تێكۆشانی شه‌هیدانه‌، بۆیه‌ ده‌بێت چیمان له‌ده‌ست بۆ كه‌سوكاریان بۆیان بكه‌ین.

PUKmedia قائید شه‌نگالی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket