riklam

شاره‌زوور.. كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌ڵێن بۆ یه‌كێتی دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌

kurdistani 10:33 PM - 2014-11-21
رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی

رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی

بۆ ڕێزلێنان له‌ شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاریدا رۆژی 21 تشرینی یه‌كه‌م به‌ رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بناسرێت.

له‌وچوارچێوه‌دا كۆمیته‌ی 4 ی رێكخستنی شاره‌زوور مه‌راسیمێكی بۆ پۆلێ شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی شاره‌زوور رێكخست له‌ومه‌راسیمه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكروان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی سه‌وز و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ونوێنه‌ری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ ئاماده‌بوون باس رۆڵ و قاره‌مانێتی ئه‌وپێشمه‌رگانه‌ كرا كه‌له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریدا له‌ دژی تیرۆرستان و بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی كوردستان گیانی خۆیان به‌خشی وشه‌هیدبوون.

له‌وچوارچێوه‌دا له‌ هۆڵی بۆنه‌كانی قه‌زای شاره‌زوور مه‌راسیمێك بۆپۆلێ شه‌هیدی تێكۆشه‌ری سنوری شاره‌زوور به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا به‌رگری یان له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان كرد و شه‌هیدبوون .

له‌ مه‌راسیمه‌دا وتاری هه‌ریه‌ك له‌ مه‌ڵبه‌ندی 9 ی رێكخستنی شاره‌زوور و مه‌كته‌بی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی (ی. ن. ك) و به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه‌ و وتاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شاره‌زوور خوێنرانه‌وه‌ له‌ وتاره‌كاندا باس له‌ رۆڵ و فیداكاری ئه‌و پۆله‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ كرا كه‌ تادوا دڵۆپی خوێنیان له‌شه‌ڕی دژه‌تیرۆردا به‌رگری یان له‌ نیشتمانه‌ كه‌مان كرد.

دواتر مناڵانی شه‌هیدانی شاره‌زوور چه‌ند قه‌سیده‌ و لاواندنه‌وه‌یه‌كیان بۆ شه‌هیدان خوێنده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن لێپرسراوانی حزبی و حكومی یه‌وه‌ خه‌ڵات و دیاری دابه‌شكرا به‌ سه‌ركه‌س وكاری شه‌هیدانی ناوچه‌كه‌دا.
مه‌راسیمی شه‌هیدانی شاره‌زوور ده‌رفه‌تێك كه‌ خانه‌وادی شه‌هیدان له‌ رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتی-دا به‌ڵێنی به‌رده‌وامی یان بۆ درێژه‌ دان به‌ خه‌بات و تێكۆشانی شه‌هیده‌ نه‌مره‌كانی یان دووپاتبكه‌نه‌وه‌.

رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتی هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ قۆناغێكی تری خه‌بات و تێكۆشانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌ویش شه‌ڕی داعش وپاراستنی سنوره‌كانی كوردستانه‌ بۆیه‌ له‌ئێستادا كه‌س وكاری شه‌هیده‌ نه‌مره‌كان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌دان بۆ درێژه‌دان به‌وخه‌باته‌ی شه‌هیده‌كانیان له‌ پێناوی گیانی خۆیان به‌خشی به‌ خاك و وڵات.

PUKmedia پۆڵا ئه‌حمه‌د-شاره‌زوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket