riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتی به‌رز راگیرا

kurdistani 10:06 PM - 2014-11-21
یادی شه‌هیدی یه‌كێتی

یادی شه‌هیدی یه‌كێتی

هه‌گبه‌پڕ له‌ سه‌روه‌رییه‌كه‌ی یه‌كێتی كه‌ 39 ساڵه‌ ده‌یان سه‌روه‌ری و داستانی ئه‌فسانه‌ ئاسای له‌ پێناو گه‌لی كوردا تۆمار كردووه‌ پڕێتی له‌ كه‌سانێك كه‌ مێژوو هه‌رگیز له‌ یادیان ناكات، جیاوازی قوتابخانه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ هێزه‌ سیاسیه‌كانی دونیا ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێتی بوون له‌ پێش هه‌موو شته‌كاندا  به‌خشینی گیان بووه‌ له‌ پێناو نه‌ته‌وه‌دا بۆیه‌  له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌یان فه‌رمانده‌ و سه‌ركرده‌و روڵه‌ی ئازا خوێنیان كردۆته‌ قوربانی گه‌له‌كه‌یان و له‌ رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتیشدا رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 9 ی شاره‌زوور له‌ دوو پێشانگای وێنه‌یی دا  كه‌ خۆی له‌ نمایش كردنی وێنه‌ی شه‌هیدانی یه‌كێتیی  نیشتمانیی كوردستان ده‌بینیه‌وه‌ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتی یان به‌رز راگرت.

جه‌میل جه‌مال به‌گ لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی 9 ی شاره‌زوور له‌ لیدوانێكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌م رۆژه‌دا سه‌ری رێزو نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی سنوره‌كه‌و ته‌واوی شه‌هیدانی یه‌كێتی داده‌نه‌وێنین وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 9 ی شاره‌زوور و رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ناو هۆڵی مه‌ڵبه‌ند و شه‌قامی گشتی وێنه‌ی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی سنوری مه‌ڵبه‌ند نمایش كرد و په‌یمانی وه‌فا بۆ خانه‌واده‌كانیان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌.  

یه‌كێتی به‌وته‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال زۆرترین شه‌هیدی له‌ پێناو كوردستاندا به‌خشیوه‌ مێژوویه‌ك به‌ خوێنی ده‌یان رۆڵه‌ی ئازاو فه‌رمانده‌ تۆمار كرابێت ئیدی ئه‌بێت مایه‌ی شانازی بێت، هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زورییه‌كانیش  خاوه‌ن ده‌یان شه‌هیدی سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌ی جه‌ربه‌زه‌ن كه‌ ناوه‌كانیان هه‌میشه‌ له‌ كۆڕی جه‌ربه‌زه‌كانی نیشتماندا ده‌خوێنرێنه‌وه‌ و به‌  نموونه‌ی وانه‌ ده‌رانی دوژمنانی ئازادی و دیموكراسی و نیشتمان ده‌هێنرێنه‌وه‌.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket