riklam

پاریس.. ده‌نگی په‌نابه‌رانی رۆژئاوا گه‌یه‌ندرایه‌ رێكخراوه‌كانی په‌نابه‌ران

kurdistani 07:47 PM - 2014-11-21
هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆژه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ UN له‌فه‌رنساوه‌ ده‌ستپێده‌كات

هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆژه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ UN له‌فه‌رنساوه‌ ده‌ستپێده‌كات

‌له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی فۆرۆم سیفریان و ده‌زگای به‌ناوبانگی سیماد بۆ ماڤی مرۆڤ و داكۆكی له‌ماڤی په‌نابه‌ران، سه‌نته‌ری  فه‌ره‌نسی كوردی بۆ زانست و كه‌لتور له‌پاریس Kescc Paris به‌شداریكرد له‌ سیمیناری ( په‌ناهه‌نده‌و په‌نابه‌ران چ ماڤێكیان هه‌یه‌ ؟ ).

‌سیمیناره‌كه‌ به‌ كورته‌ باسێك ده‌ستیپێكرد سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكردنی ماڤی مرۆڤ له‌چه‌ندین ناوچه‌و شوێندا به‌ تایبه‌تی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، دواتر باسی مێژووی سیماد كرا كه‌ ماوه‌ی ٧٥ ساڵه‌ بێوچان به‌رگری ده‌كات له‌ ماڤه‌كانی مرۆڤ و په‌نابه‌ران له‌هه‌ر شوێنێك بن و به‌ تایبه‌تی له‌فه‌ره‌نسا و له‌و شوێنانه‌ كه‌ فه‌ره‌نسا حزوری تیادا هه‌یه‌.

‌ئه‌م به‌شداریه‌ له‌درێژه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ دێت بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی هه‌رێمی كوردستان و كوردانی ڕۆژئاوا و كۆبانی كه‌ له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی  داعش بۆ سه‌ر خاكی كوردستان سه‌نته‌ری KESCC له‌ فه‌ره‌نسا ده‌ستیپێكردووه‌.  حیوارێكی جدی و ئاڵۆگۆڕی بیرو ڕا كرا نێوان جۆنڤیه‌ڤ جاك سه‌رۆكی CIMaD و د. لوئه‌ی جاف سه‌رۆكی KESCC له‌ سه‌ر بارودۆخی عێراق و ڕوو به‌ ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و ئاواره‌كانی ڕۆژئاوا و ئاواره‌ مه‌سیحیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

شایه‌نی باسه‌، هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆژه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ UN له‌فه‌رنساوه‌ ده‌ستپێده‌كات. خاوه‌نی پرۆژه‌كه‌ هونه‌رمه‌ندو به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ له‌سلێمانی ئاكۆ غه‌ریب ده‌گاته‌ پاریس و له‌ ڕێگه‌ی سه‌نته‌ری KESCC  به‌رنامه‌یه‌كی چڕوپڕی بۆ ئاماده‌كراوه‌ كه‌ سه‌ردانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كه‌ی.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket