سازانی نیشتمانیی‌و هه‌مواركردنی ده‌ستوور
kurdistani 06:51 PM - 2014-11-21هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
هه‌مواری پڕۆژه‌یاسای ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له‌و پرسه زۆرگرنگانه‌ی تائێستا سازانی نیشتمانی له‌سه‌ر نه‌كراوه. ئه‌گه‌رچی له (30 حوزه‌یراندا) به‌یاسا ئه‌مه رێكخراوه، كه تا رێكه‌وتی (20-8-2015) له‌لایه‌ك پرسی درێژكردنه‌وه‌ی دووساڵی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆتایی دێت كه قابیلی درێژكردنه‌وه نییه، له‌لایه‌كی تر به‌ڕوونی ئاماژه به‌وه‌دراوه ده‌بێت تائه‌و رێكه‌وته كه (20-8-2015) به‌سازانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نیشتمانی هه‌مواری ده‌ستووری هه‌رێم بكرێـت، به‌تایبه‌تی ئه‌و بڕگانه‌ی كه‌جێگه‌ی رازامه‌ندی زۆرینه نییه چونكه له‌مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(19ی ساڵی 2013)و له‌یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمدا ئاماژه به‌وه‌دراوه، كه به‌سازانی هه‌موولایه‌نه‌كان، پرۆژه‌ی ده‌ستوور هه‌موار ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌دێت پڕۆژه‌ی ده‌ستوور گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه په‌رله‌مان‌و ته‌نها پێویستی به‌سازان‌و رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان هه‌یه.
ده‌زانین درێژكردنه‌وه ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم له(30 حوزیرانی 2013) بوو به‌یه‌كێك له‌كه‌ره‌سته زۆر باشه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌وكات، له‌هه‌مانكاتدا هه‌رئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دووساڵ بوو به‌یه‌كێك له‌گورزه زۆر كاریگه‌ره‌كان كه‌به‌ر كه‌مه‌ری یه‌كێتی كه‌وت‌و ئه‌نجامی هه‌ڵبژرادنی(21ی ئه‌یلولی 2013) باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستیه‌یه، كه یه‌كێتی له‌پێناوی گه‌ڕاندنه‌وه‌و هه‌مواری ده‌ستوورو بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی گونجاو ئاماده‌ی قوربانیدان بوو. ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر رازیبوون به‌درێژكردنه‌وه‌ی دووساڵی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم، مه‌رجی ئه‌وه‌ی دانا به‌یاسه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ستوور بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان‌و هه‌مواری ئه‌و بڕگانه‌ش بكرێت كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی زۆرینه نییه.
ئه‌م رێگاچاره‌یه‌ی یه‌كێتی له‌كاتێكدا بوو، ناكۆكی لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت (ئۆپۆزسیۆنی ئه‌وكات‌و پارتی) گه‌یشتبووه لوتكه‌ی ناكۆكی‌و گرژی، كه پێویست بوو له‌وكاته‌دا له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و له‌نێوانی ره‌ش‌و سپی و رێگه‌ی یه‌كه‌م‌و دوومی (ئۆپۆزسیۆنی ئه‌وكات‌و پارتی) ده‌بوو یه‌كێتی به‌ئه‌ركی نیشتمانی خۆی هه‌ڵسێت‌و باسی ره‌نگی تربكات‌و رێگه‌ی سێیه‌م بكات به‌نه‌خشه‌رێی ئه‌و قۆناغه دژواره.
له‌ئێستاشدا كه ته‌نها چه‌ند مانگێگ ماوه بۆئه‌و واده‌یه‌ی كه‌دانراوه، به‌ئامانجی دروست نه‌بونی بۆشایی یاسایی‌و له‌پێناوی پێشێلنه‌كردنی بڕگه‌یه‌گی گرنگی یاسایی، كه زۆرترینی چاوه‌كانی له‌سه‌ره، پێویسته له‌ئێستاوه په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگ‌و په‌یوه‌ندیدار به‌م پرسه، ده‌ستبكات به‌كاركردن له‌پێناوی هه‌مواری ده‌ستوور، به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕگانه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رنجی لایه‌نه كوردستانیه‌كانن له‌لایه‌ك‌و له‌لایه‌كی تر پرسی كۆتایی هاتنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. چونكه ئه‌گه‌ر تا (20-8)ی ساڵی داهاتوو یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه، هه‌رێمی كوردستان روبه‌رووی گرفتی گه‌وره ده‌بێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌مه‌و به‌ئامانجی دروستنه‌بونی گرفت‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، وا گونجاوتره له‌ئێستاوه به‌گفتوگۆو دانیشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، سازان ئه‌نجام بدرێت‌و یه‌كێك له‌و پرسه زۆر گرنگانه یه‌كلایبكرێته‌وه كه گومانی تێدانییه هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازێته‌وه قۆناغێكی تری گرنگ‌و ئه‌وكات له‌سایه‌ی ده‌ستوورێك كه‌جێگه‌ی رازامه‌ندی هه‌مووانه ده‌توانرێت كاره‌كان باشتر‌و گونجاوترو رێكخراوتر ئه‌نجامبدرێت.
به‌خوێندنه‌وه‌ی رابردوو و ئێستای هه‌رێمی كوردستانیش، هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌دان، كه زۆرینه له‌گه‌ڵ گۆڕینی سیسته‌می حوكمرانییه له‌هه‌رێم. واتا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه بێت، كه‌هه‌ر ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌خاڵه ناكۆكه‌كه‌كانی رابردوو بوو.
له‌ئێستادا كه‌لایه‌نه‌كان پرسی هه‌مواری ده‌ستوورو كۆتایی ماوه‌ی درێژكرده‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان هێناوه‌ته‌وه به‌رباس، ئه‌گه‌ر به‌چاوێكی واقیعبینانه سه‌یری هاوكێشه‌كان بكه‌ین، ئه‌وه‌مان زیاتر بۆ روونده‌بێته‌وه، یه‌كێتی له(30 حوزه‌یراندا) له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، پشتگیری وه‌ها پرۆژه‌یه‌كی كردوو (ده‌سته‌واژه‌ی سازانی نیشتمانی) خسته ناو ئه‌ده‌بیاتی تازه‌ی قۆناغه.
چونكه هه‌ستیاری دۆخه‌كه‌و خێرای رووداوه‌كان پێمان ده‌ڵێن ته‌نها (سازانی نیشتمانی) ده‌توانێت كورد بكات به‌براوه‌ی ئه‌م قۆناغه‌و هه‌موشمان ئه‌وه‌مان له‌یاده له‌پێكهێنانی حكومه‌ت‌و كابینه‌ی هه‌شته‌میش، یه‌كێتی سازانی هه‌مه‌لایه‌نی نیشتمانی كرده نه‌خشه‌رێی پێكهێنانی حكومه‌ت‌و ئێستاش هه‌موومان ده‌زانن ئه‌وكاتی پێداگری یه‌كێتی بۆ حكومه‌تی یه‌كریزی نیشتمانی، چۆن له‌ئێستادا بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی ببه‌خشێته هه‌موو لایه‌نه‌كان‌و وه‌ك یه‌ك هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ن به‌رامبه‌ر شه‌ڕی گروپێكی تیرۆریست، كه‌ئه‌مه ده‌سكه‌وتێكی زۆر گرنگه‌و بۆنی ته‌بایی‌و یه‌كده‌نگی لێدێت.
هه‌موومان ئێستا چاومان له‌وه‌یه ده‌ستوور دوای پێداچونه‌وه‌ی به‌و بڕگانه‌ی كه جێگه‌ی نیگه‌رانی لایه‌نه‌كانن، بخرێته راپرسییه‌وه تاوه‌كو به‌ده‌نگی زۆرینه شه‌رعیه‌ت وه‌ربگرێت‌و هه‌موولایه‌نه‌كان ده‌ستوور به‌هی خۆیان بزانن. به‌مجۆره نه‌بێت ناتوانرێت هه‌مووان پابه‌ندی ده‌ستوورێك بكرێن كه زۆرینه په‌سه‌ندی نه‌كات.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28