riklam

راپه‌ڕین رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی به‌رز راگرت

kurdistani 03:11 PM - 2014-11-21
بڕیاره‌ له‌ڕۆژانی داهاتوودا به‌ چه‌ندین كارو چالاكی تر رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی به‌رز رابگیرێت

بڕیاره‌ له‌ڕۆژانی داهاتوودا به‌ چه‌ندین كارو چالاكی تر رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی به‌رز رابگیرێت

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و حزبه‌ی له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زاندنیه‌وه‌ تائێستا زیاتر له‌ 18 هه‌زار شه‌هیدی پێشكه‌ش به‌ كوردو كوردستان كردوه‌و هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌ یه‌كێتی نازناوی حزبی شه‌هیدانی پێبه‌خشراوه‌، بسته‌ خاكێكی ئه‌و نییه‌ كه‌ به‌ خوێنی رۆڵه‌یه‌كی یه‌كێتی سوور نه‌بوبێت.


له‌ ئه‌مساڵدا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بڕیاردرا رۆژی 21-11ی هه‌موو ساڵێك ناوبنرێت به‌ رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی، بۆ رێزگرتن له‌ شه‌هیدانی یه‌كێتی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌و رۆژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ 21-11-1976 دا یه‌كێتی یه‌كه‌مین پۆله‌ پێشمه‌رگه‌ی به‌خشیه‌ خاكی پیرۆزی كوردستان.

له‌ ژێر دروشمی كه‌م بژی و كه‌ڵ بژی، ئه‌مڕۆ 21-11-2014، له‌ شاری رانیه‌و له‌ باخچه‌ی ناوه‌ندی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی راپه‌رین و له‌ قه‌ڵادزێ له‌ سه‌ر گۆڕستانی شه‌هیدان و له‌ چوارقوڕنه‌ له‌ناو باره‌گای كۆمیته‌ی رێكخستنی بیتوێن و به‌ ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و به‌رپرسانی حزبی و حكومی و جه‌ماوه‌رێكی زۆر سێ پێشانگا بۆ وێنه‌ی شه‌هیدانی یه‌كێتی له‌ سنوری راپه‌ڕین، كرانه‌وه‌>

كه‌سوكاری شه‌هیدانیش هیوایان خواست كه‌ یه‌كێتی چۆن رۆژێكی بۆ شه‌هیدان دیاریكردوه‌ ئاواش چاوی له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان بێت و خزمه‌تی رۆڵه‌و كه‌سوكاریان بكات چونكه‌ ئه‌وانه‌ خۆشه‌ویسترین كه‌سه‌كانیان پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتی و ئازادی وڵات كردوه‌.

وا بڕیاره‌ له‌ڕۆژانی داهاتوودا به‌ چه‌ندین كارو چالاكی تر رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی به‌رز رابگیرێت.

PUKmedia   ئاری مسته‌فا
فۆتۆ /  ئه‌حمه‌د مام كاك

 

55111521112014_2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket