riklam

ره‌وه‌ندی كوردی هاوكاری بۆ شه‌نگال و كۆبانێ ره‌وانه‌ده‌كات

kurdistani 06:49 PM - 2014-11-20
به‌هاوكاری كۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی كورد له‌به‌رلین

به‌هاوكاری كۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی كورد له‌به‌رلین

دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی یارمه‌تیدانی په‌نابه‌رانی كورد له‌ئه‌ڵمانیا كاروانی یه‌كه‌می كۆمه‌كی بۆ كوردستان ره‌وانه‌كرده‌وه‌، رۆژی 19-11-2014 له‌شاری نۆره‌نبێرگه‌وه‌ كاروانی دووه‌می ئه‌و كۆمه‌ك و یارمه‌تیانه‌ به‌ڕێخران، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گاته‌ كوردستان، كه‌ بریتیه‌ له‌ جلوبه‌رگی زستانه‌و پێداویستی سه‌ره‌تایی ناوماڵ وكه‌لوپه‌لی تر بۆ ئاواره‌كان.

پڕۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری په‌نابه‌رانی شه‌نگال و كۆبانێ له‌له‌یه‌ن كۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی كورد له‌به‌رلین و رێكخراوی سنوور و یه‌كێتی پزیشكانی كورد و ناوه‌ندی كلتوری كوردی نۆره‌نبێرگ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و له‌هه‌ریه‌ك له‌شاره‌كانی (به‌رلین، میونشن، كۆبڵێنز، كۆڵن، هانۆڤه‌ر، دارمشتاد ونۆره‌نبێرگ) یارمه‌تی و هاوكاری له‌لایه‌ن ره‌وه‌ندی كوردی و هاووڵاتیانی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌.

كاكی خۆم، چالاكوانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ئه‌ڵمانیا به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: كه‌ به‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستانه‌وه‌ بیر له‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێداویستیه‌كان بۆ ئاواره‌كان زیاتر جلوبه‌رگی زستانه‌و به‌تانی وپێخه‌فی گه‌رم بن، له‌و وه‌رزه‌دا كه‌مێك به‌رگه‌ی سه‌رماو سۆڵه‌ بگرن.

وتیشی: كاروانی یه‌كه‌م دوو بارهه‌ڵگری گه‌وره‌ له‌ كۆبلێنز، یه‌ك بارهه‌ڵگر له‌ میونشن، دوو بارهه‌ڵگر له‌ نوره‌نبیرگ وه‌ دوو بارهه‌ڵگر له‌ به‌رلین پڕكراوه‌و ره‌وانه‌ی كوردستان كراوه‌ته‌وه‌.

كاروانی یه‌كه‌م گه‌یشتۆته‌ كوردستان و كاروانی دوه‌میش بریتیه‌ له‌ دوو بارهه‌ڵگری 13 مه‌تری و ئێستا به‌ره‌و زاخۆ ودهۆك به‌ڕێوه‌یه‌ بۆ كه‌مپه‌كانی ئاواره‌ ئێزیدیه‌كانی شه‌نگال له‌ كه‌مپه‌كانی (خانیك، شاریه‌، باعه‌درێ و باجید كه‌ندال و چه‌م مشكۆ، بۆ ئاواره‌كانی كۆبانێش دوو له‌و لۆریه‌ گه‌ورانه‌ ده‌گه‌نه‌ شارۆچكه‌ی سیروچ ی به‌رامبه‌ر به‌ كۆبانێ و به‌شێكیش بۆ شاری باتمان وله‌وێ به‌سه‌ر ئاواره‌كان دابه‌شده‌كرێت.

شێركۆ ره‌ئوف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كۆمه‌ك بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: ئێمه‌ سه‌ره‌تای بیرۆكه‌كه‌ وامان دانابوو كه‌ بتوانین دوو بارهه‌ڵگر جلوبه‌رگ كۆكه‌ینه‌وه‌ و بینێرینه‌وه‌، به‌ڵام خه‌ڵكی خێرخوازی ئه‌ڵمان و ره‌وه‌ندی كوردی ئه‌وه‌نده‌ به‌ په‌رۆش بوون و به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ماندا هاتن، كۆمه‌كه‌كان زۆربوون و گه‌یشته‌ حه‌وت  بارهه‌ڵگر گه‌وره‌.

وتیشی: ئێمه‌ هه‌وڵمانداوه‌ له‌ هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندی بكه‌ین و نامه‌ بنوسین بۆ رێكخراو فیرما و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌، تاكوو هه‌م له‌ دابینكردنی كۆگاو لاگه‌ری گه‌وره‌ و هه‌م له‌ گوستنه‌وه‌ی جل و به‌رگه‌كان یارمه‌تیمان بده‌ن، لێره‌دا سوپاسی رێكخراوی ێڤین ی.ڤ. كه‌ كۆگای بۆدابینكردین و كۆمپانیای ئه‌ڵمانی KUM له‌ نۆرنبێرگه‌وه‌ كرێی دوو بارهه‌ڵگر وه‌ك هاریكاری خسته‌ ئه‌ستۆی خۆی و هه‌موو گواستنه‌وه‌كانی ناو ئه‌ڵمانیای بێ پاره‌ گرته‌ ئه‌ستۆ، ئه‌و لایه‌نه‌ ئه‌ڵمانیانه‌ پڕۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌و گواستنه‌وه‌كه‌یان بۆ ئاسان كردین.

 PUKmedia بورهان ئه‌مین- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket