riklam

فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له‌پایته‌ختی رۆشنبیری ده‌ستیپێكرد

kurdistani 11:20 AM - 2014-11-20
فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له‌ پایته‌ختی رۆشنبیری بۆ ماوه‌ی (5) رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت

فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له‌ پایته‌ختی رۆشنبیری بۆ ماوه‌ی (5) رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت

ئه‌مڕۆ 20-11-2014 هه‌ژده‌هه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له‌ شاری سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیری و له‌ هۆڵی ته‌وار ده‌ستیپێكرد.

ئه‌مساڵ فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له‌ژێر دروشمی (شه‌نگال و كۆبانێ، سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاری و ئاسۆی ئازادی) سازده‌كرێت.

له‌و فێستیڤاڵه‌دا مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و  چه‌ندین به‌رپرسی حكومی و حزبی تیایدا ئاماده‌ن و بڕیاره‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێك پێشكه‌شبكات.

هه‌ر له‌و فێستیڤاڵه‌دا جگه‌ له‌ میوانانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مساڵ تایبه‌تكراوه‌ به‌ كلتووری ئه‌ڵمانی كه‌ تیایدا چه‌ند نووسه‌رو رووناكبیرێكی ئه‌ڵمانی بانگهێشتكراون.

جێی ئاماژه‌یه‌ فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له‌ پایته‌ختی رۆشنبیری بۆ ماوه‌ی (5) رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت.

PUKmedia   ئا/ لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket