riklam

كۆمپانیای ئه‌پڵ ئایفۆنی 8 نمایش ده‌كات

kurdistani 03:06 PM - 2014-11-17
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زیانه‌كانی ئایفۆن 6 و 6 پڵاس قه‌ره‌بووبكاته‌وه‌

بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زیانه‌كانی ئایفۆن 6 و 6 پڵاس قه‌ره‌بووبكاته‌وه‌

كۆمپانیای ئه‌پڵ دوای ئه‌و زیانه‌ی كه‌ له‌ ئایفۆن 6 و 6 پڵاس به‌ری كه‌وت، بڕیاریدا كه‌ پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر وێنه‌و ڤیدیۆیه‌ك له‌سه‌ر ئایفۆن 7 خۆی به‌نمایشكردنی ئایفۆن 8 ه‌وه‌ خه‌ریك بكات.

نمایشكردنی ئایفۆن 8 پێش 7 ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌پێده‌چێت ئه‌و كۆمپانیایه‌ گۆڕانكاریه‌كی زۆر گه‌وره‌ بكات له‌داهێنانه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها بتوانێت زیانه‌كانی ئایفۆن 6 و 6 پڵاس قه‌ره‌بووبكاته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا كۆمپانیای ئه‌پڵ ئایفۆن 6 و 6 پڵاسی خسته‌بازاڕه‌وه‌ به‌هۆی بوونی كه‌موكورتی ئه‌و مۆبایله‌ نه‌یتوانی ببێته‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی بازاڕی ئه‌لیكترۆنی و زیانی زۆری پێگه‌یشت و هه‌رئه‌وه‌ش وای كرد ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ لایه‌نگرانی ئایفۆن په‌شیمان ببنه‌وه‌ له‌كڕینی ئایفۆن 6 و 6 پڵاس.

هه‌ربۆیه‌ كۆمپانیاكه‌ په‌نای بۆ پلانێكی نوێ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ سه‌رنجی جیهانی مۆبایل بۆ لای خۆی رابكێشێت.

له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئایفۆن 8 نمایشكردنی سێ شاشه‌ی جیاوازه‌ له‌یه‌ك كاتداو هه‌روه‌ها كامێرایه‌كی زۆر پێشكه‌وتووی هه‌یه‌ كه‌ 12 بۆ 16 مێگا پێكسڵه‌و شاشه‌كه‌ی k2 ، پاتریه‌كی 2000 میلی ئه‌مپێریه‌.

كۆمپانیایه‌كه‌ له‌باره‌ی كاتی خستنه‌بازاڕیه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: پێده‌چێت له‌ساڵی 2017  بۆ 2019 بخرێته‌ بازاڕه‌وه‌.

PUKmedia و/ سامان عه‌لی
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی المشرق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket