riklam

وه‌زیری شه‌هیدان: خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌

kurdistani 05:28 PM - 2014-11-16
بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ گرفت و داواكانیان

بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ گرفت و داواكانیان

ئه‌مڕۆ 16-11-2014 محمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌فدێكی هاوڕێی   به‌ سه‌ردانێك گه‌شتنه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و له‌گه‌ڵ قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ و دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ گوێبیستی گرفت و كه‌م و كورتیه‌كانیان بوو.

دواتر سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدانی كردو چه‌پكه‌ گوڵی رێزو و وه‌فای له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان دانا، پاشان  له‌ لیدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا  وه‌زیری شه‌هیدان رایگه‌یاند: ئه‌ركمانه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه‌ و له‌ گرفته‌كانی كه‌سوكارو خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی ئه‌م شاره‌ و مونۆمێت و دامه‌زراوه‌كانمان بكۆڵینه‌وه‌ و هاوكاربین له‌ چاره‌سه‌ركردنیاندا. 

له‌ هه‌مبه‌ر پرسی به‌جینۆساید ناساندنی شه‌نگالیش وه‌زیری شه‌هیدان رایگه‌یاند دوای 2 مانگ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی به‌سه‌ر شه‌نگالدا هات، سه‌ردانی ئه‌وروپامان كردو له‌گه‌ڵ دادگای لاهای و له‌ به‌ لیجیكا سه‌ردانی یه‌كێتی ئه‌وروپامان كرد و له‌ جنیڤیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی مافی مرۆڤ كۆ بوونه‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌مان هێنایه‌وه‌ بۆ كوردستان، هێشتا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆنه‌بوه‌ته‌وه‌ تا هه‌نگاوی داهاتوو دیاری بكه‌ین.

له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانیشدا سه‌باره‌ت به‌ دواین هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ بۆ پرسی به‌ پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ پێكهێنراوه‌ و وه‌زیری شه‌هیدان ئه‌ندامه‌ تیایدا رایگه‌یاند: دیاره‌ ئه‌نجومه‌نه‌ پێشنیازكراوه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ به‌ نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م درا و جه‌خت له‌سه‌ر دانانی پارێزگارو جێگره‌كانی كرایه‌وه‌ به‌شێوه‌ی دامه‌زراندن و سبه‌ینێش جارێكی تر لیژنه‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌. 

له‌ كۆتای وته‌كانیشدا وه‌زیری شه‌هیدان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زیاده‌ی كه‌ دراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان پێشتر، به‌رده‌وامی ده‌بێت و دابه‌ش نه‌كردنیشی په‌یوه‌سته‌ به‌ ناردنی بودجه‌وه‌ له‌ عیراقه‌وه‌ بۆ هه‌رێم و له‌گه‌ڵ گه‌شتنیشی دا هه‌موو ئه‌وه‌ی وه‌ریان نه‌گرتووه‌ پێیان ده‌درێته‌وه‌.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket