riklam

كورد بەشداری یادی ٧٦ساڵەی كۆمەڵكوژی جولەكەكان دەكات

kurdistani 07:23 PM - 2014-11-11
هیتله‌ر گه‌وره‌ترین تراژیدیای به‌سه‌ر جوله‌كه‌كان هێنا

هیتله‌ر گه‌وره‌ترین تراژیدیای به‌سه‌ر جوله‌كه‌كان هێنا

لەپایتەختی ویلایەتی نیوساوس وێلزدا لەشاری سیدنی ئوسترالیا لەمەراسیمێكدار یادی ٧٦ ساڵەی كۆمەڵكوژی جولەكەكانی ئەوروپا كرایەوە.

لەو مەراسیمەدا كە رۆژی 2014/11/9 بەڕێوەچوو، لۆبی جولەكەكان بەڕەسمی تاڤگەخان نوێنەری یەكێتییی نیشتمانیی كوردستان و عەدنان وەلی بەرپرسی كۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان لە ئوسترالیاو ئەردەلان یاسین كارگێڕی پێشمەرگە دێرینەكانیان بانگهێشتكردبوو بۆ بەشداریكردن لەو مەراسیمەدا.
دەستپێكی مەراسیمەكە بەدەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی سەرجەم ئەوانەی كە لەو كارەساتە مرۆییە دڵتەزێنەدا گیانیانلەدەستداوە دەستیپێكرد.

٧٦ ساڵ لەمەوبەرو رۆژی 1939/11/9 ئەو رۆژە لەمێژووی جولەكەكاندا بەڕۆژی شكانی شوشە ناو دەبرێت، لەو رۆژەدا لەشكری ئەڵمانی نازی بەفەرمانی دكتاتۆری گەورە (ئەدۆلف هتلر) هەزاران كەسی بێتاوانیان كوشت و گەورەترین كارەساتی مەرگ و ترایدژیایی مرۆڤایەتی كۆمەڵكوژیان روبەڕووی جولەكەكانی ئەورپا بۆوە.

 ئەورۆژە هەزاران دوكانی بازرگانی و ماڵ و شوێنی ئاینی و كتێبخانەو قوتابخانەكانی جولەكەكان ئاگر تێبەرداو شوشەی سەرجەم دەرگاو پەنجەرەكانیان دەشكاندو هەزاران كەسی بێتاوانیان دەسوتاند، ئەو رۆژە لە مێژوویی جولەكەكاندا بەڕۆژێكی مەرگەسات و ترایدژیادا دادەنرێ.
هەر لەو رۆژەوە شەپۆڵی پڕ لەكارەسات و كۆمەڵكوژی جولەكەكانی ئەوروپا دەستیپێكردو دواتریش كارەساتی هۆلۆكۆستی بەدوای خۆیدا هێنا.

لەتەوەرێكی تری مەراسیمەكەدا چەندین كەسایەتی سیاسی و بازرگان و ئەكادیمی و كەسایەتی ناودار، وتارو گێڕانەوەی ئەو ترایدژیانەیان بەوێنەو بەڵگەوە خستەڕوو بۆ ئامادەبوان، ئەوەی جێگای باسە بەشداربوونی هەردوو نوێنەر لەو مەراسیمەدا، بووە هۆی خاڵێكی وەچەرخان بۆ پتەوكردنی و پشتگیریكردنی پێگەی رەوەندی كورد لەئوسترالیاو كوردستاندا، هەر لەو یادەدا هەردوو نوێنەر چاویان كەوت بەچەندین كەسایەتی سیاسی و بەرپرسی كۆمەڵەكان و خۆشحاڵبون بەپتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان گەلی جولەكەو كورد، هەروەها  رۆڵی كوردیان بەرزنرخاند لە روبەرووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش و گرنگی پێگەی كوردیان بەرزنرخاند  لەئایندەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .

PUKmedia

 

 

36231911112014_4-(1).jpg

44231911112014_4-(3).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket