riklam

ئه‌مڕۆ كوردانی جیهان پشتگیری له‌كۆبانێ ده‌كه‌ن

kurdistani 04:03 PM - 2014-11-01
ئه‌گه‌ر كۆبانێ بكه‌وێ، ناهێلین جیهان بخه‌وێ

ئه‌گه‌ر كۆبانێ بكه‌وێ، ناهێلین جیهان بخه‌وێ

ئه‌مڕۆ 1-11-2014 له‌ رۆژی پشتیوانی جیهانی بۆ كۆبانێدا كوردانی جیهان به‌ یه‌ك ده‌نگ هاوارده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كۆبانێ بكه‌وێ، ناهێلین جیهان بخه‌وێ، هه‌روه‌ها كوردانی جیهان داوا له‌ وڵاتان ده‌كه‌ن، كه‌ هاوكارو پشتیوانی كوردانی رۆژئاوا( كۆبانێ)بن له‌پێناو له‌ناوبرردنی تیرۆرستان.

ئه‌مڕۆ له‌رۆژی پشتیوانی كۆبانێدا كوردانی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌چه‌ندین دورشمی جیاجیا هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌یه‌ك ده‌نگ پشتیوانی خۆیان بۆ كۆبانێ راگه‌یاند، هه‌روه‌ها له‌خۆپیشاندانه‌كاندا كوردان داوایان له‌ وڵاتان ده‌كرد، كه‌ هێنده‌ی پێیان ده‌كرێت هاوكارو پشتیوانی كوردانی رۆژئاوا ( كۆبانێ) بن له‌پێناو له‌ریشه‌ هه‌ڵكه‌ندنی تیرۆرستان.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌داو له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ر پێنج پارێزگانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌، هاووڵاتیان به‌دروشمی، ئه‌گه‌ر كۆبانێ بكه‌وێ، ناهێلین جیهان بخه‌وێ، رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و پشتیوانی خۆیان بۆ شه‌رِڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ له‌خۆرئاوای كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.
هه‌ر ئه‌مڕۆ كوردانی باكوری كوردستان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و دروشمی جیاجیا پشتیوانی خۆیان بۆ كۆبانێ نیشاندا.

جێگای ئاماژه‌ بۆكردنه‌، ئه‌مڕۆ كوردانی زۆربه‌ی جیهان له‌رۆژی پشتیوانی كۆبانێ دا هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌یه‌ك ده‌نگ پشتیوانی خۆیان بۆ كۆبانێ راگه‌یاند.

فۆتۆ.. كاروان عومه‌ر عه‌لی باپیر


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket