riklam

له‌سه‌ر شێوازی ده‌ستگرتنه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال چی به‌رۆژنامه‌نوسێك وت؟

kurdistani 06:54 PM - 2014-10-31
 له‌چوارپارچه‌ی كوردستان ته‌نها ( یه‌ك ) پارچه‌ی كوردستان ئازاده‌

له‌چوارپارچه‌ی كوردستان ته‌نها ( یه‌ك ) پارچه‌ی كوردستان ئازاده‌

وه‌ك له‌ چه‌ندین وێنه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، مام جه‌لال به‌ ده‌ستی چه‌پی په‌نجه‌كانی ده‌ستی راستی ده‌گرێت و ته‌نیا به‌نجه‌ توته‌ی نه‌بێت.

رۆژنامه‌نووس، عومه‌ر ساڵح ئه‌حمه‌د وه‌ك شاهیدییه‌ك بۆ مێژوو نهێنی ئه‌و شێوازه‌ ده‌ستگرتنه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: چاك له‌ بیرمه‌ ساڵی ٢٠٠٧ بوو به‌سه‌ردانێك چوینه‌لای به‌ڕێز سه‌رۆك( مام جه‌لال )، له‌سه‌ر شێوه‌ی ده‌ستگرتنی كه‌ ده‌بینی له‌ وێنه‌كاندا به‌ده‌ستی چه‌پی په‌نجه‌كانی ده‌ستی راستی ئه‌گرێت ته‌نها ( په‌نجه‌ توته‌ ) نه‌بێ لێم پرسی وتم مامه‌ بۆ هه‌مووكات په‌نجه‌ توته‌ت به‌رداوه‌، له‌كاتێكدا په‌نجه‌كانی ترت گرتوه‌به‌ ده‌ستی راستت ؟

له‌وه‌ڵامدا مام وتی: ( ئه‌وه‌ ده‌مه‌وێ‌ بڵێم له‌چوارپارچه‌ی كوردستان ته‌نها ( یه‌ك ) پارچه‌ی كوردستان ئازاده‌، ئه‌وانیش ئازاد ده‌بن).


PUKmedia له‌ماڵپه‌ڕی میللـه‌ته‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket