riklam

حكومه‌ت داوای لێبوردن ده‌كات و رۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌كاته‌ پشوو

kurdistani 06:33 PM - 2014-10-31
داوای لێبوردن له‌جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین

داوای لێبوردن له‌جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای لێبوردن له‌جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی سێ شه‌ممه‌ پشوو نیه‌، به‌ڵكۆ دووشه‌ممه‌ پشووه‌.

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاندوه‌، ئه‌گه‌رچی دوێنێ رامانگه‌یاندبوو كه‌ رۆژی سێشه‌مه‌ 2014/11/4 له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێته‌ پشووی ره‌سمی، به‌ڵام پێشتر له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ڕۆژی 2014/10/25، واتا رۆژی شه‌مه‌ی رابردوو ئێمه‌ پشووی رۆژی یه‌كی مانگی موحه‌ڕه‌م، كه‌ ده‌كاته‌ سه‌ری ساڵی كۆچیمان له‌و داموده‌زگایانه‌ راگه‌یاندبوو، كه‌ ده‌وامیان هه‌بوو، بۆیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژی 10ی موحه‌ڕه‌م له‌گه‌ڵ رۆژی 2014/11/3 دا هاوكاته‌، بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا له‌جیاتی سێشه‌مه‌ 11/4 ، دووشه‌مه‌ 11/3 ببێته‌ پشوی ره‌سمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

ده‌شڵێت: داوای لێبوردن له‌جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket