پێشمه‌رگه شكست به پلانه‌كانی داعش ده‌هێنێت
kurdistani 12:22 PM - 2014-10-31له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا دووجار ویستویانه ئۆتۆمبێل به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بته‌قێننه‌وه،
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی جموجۆڵی تیرۆرستان له‌ناوچه‌كانی خورماتوو قسه‌ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "داعش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توانای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی نه‌ماوه‌و په‌نا بۆ كرده‌وه‌ی خۆته‌قاندنه‌وه‌و كێشه دروستكردن بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بات، بۆیه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا دووجار ویستویانه ئۆتۆمبێل به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان شكستیان هێناوه‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون".
ته‌ها تیماری سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌سه‌ر رێگای خورماتوو-كفری سلێمان به‌گ تیرۆرستانی داعش دوو جار هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خۆكوژیان دا‌و ویستویان ئۆتۆمبێل به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا كه رهبیهیان داناوه بته‌قێننه‌وه‌و دواتر په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بده‌ن، به‌ڵام له‌هه‌ردوو جاره‌كه‌دا شكستیان هێنا.
رونشیكرده‌وه: له هه‌وڵی یه‌كه‌مدا ویستیان به‌ئۆتۆمبێلی جۆری ناڤارا خۆیان بهرهبیهكانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر رێگه‌ی خورماتوو – كفری بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام پێش گه‌یشتن به‌شوێنی به‌مه‌به‌ست به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت هه‌ڵهاتوون و كاره‌كه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه، له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه‌شی ئاماده‌نه‌بوونی هێزه‌كانیان بێت بۆ په‌لاماردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
وتیشی: هه‌وڵی دووه‌میش كه پێشتر زانیاریمان به‌ده‌ست گه‌یشتبوو له باره‌یه‌وه ئه‌وه‌بوو كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری بارهه‌ڵگر به زیاتر له‌دوو تۆن tnt ه‌وه به‌ره‌و رووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هات، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كان قاره‌مانانه لێیان هاتنه ده‌ست و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان راگرت و تیرۆرسته‌كه‌ی ناویشی هه‌ڵهات، به‌وشێوه‌یه‌و به‌پشت به‌ستن به زانیارییه‌كان ئه‌و هه‌وڵه‌شیان شكستی پێهێنرا.
ته‌ها تیماری باسی له‌وه‌شكرد: تیرۆرستان پلانیان هه‌یه كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كاندا په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بده‌ن و زیانی زۆر به‌هێزه‌كانمان بگه‌یه‌نن، ته‌نانه‌ت شه‌وی 29-30/10/2014 ویستیویان له‌ناوچه‌ی كۆباشی له‌ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو نزیك له‌ناحیه‌ی سه‌عدیه ئه‌و كاره دووباره بكه‌نه‌وه به‌ڵام تێك‌شكان.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ئجهختی له‌وه‌شكرده‌وه كهپێشمهرگهكانمان بوێرانه بڕیاری پارێزگاریكردنیان له كوردستان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان داوه، بۆیه رێگه به‌هیچ كه‌س و ده‌ستێكی ره‌ش ناده‌ن سنور ببه‌زێنێت و ده‌ست به‌جێ پیلانه‌كان ههڵدهوشێننهوه دژ به گه‌له‌كه‌یان.
PUKmedia سامان یاروه‌یس
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25