riklam

موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تێك زیاد ده‌كرێت

kurdistani 11:12 AM - 2014-10-31
موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی عیراقه‌و ته‌واوی پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه‌

موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی عیراقه‌و ته‌واوی پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌كانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌پشت به‌ستن به‌سالاَنی خزمه‌ت و كاركردن موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله‌ 10 به‌ره‌و خواره‌وه‌ زیاد ده‌كرێت و ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق ده‌گرێته‌وه‌".

زیاد  به‌غدادی به‌ڕێوبه‌ری گشتی دارایی له‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌كانی عیراق به‌ ئاژانسی (IMN)ی راگه‌یاندووه‌: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان چاوه‌ڕوانی جێگركردنی بودجه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری زیادكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله‌ 10 به‌ره‌و خواره‌وه‌.

به‌غدادی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ بڕیاری زیادكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌كان به‌غدادی پایته‌خت و ته‌واوی پارێزگاكانیش ده‌گرێته‌وه‌، به‌مه‌رجێك پله‌كانیان له‌ 10 به‌ره‌و خواره‌وه‌ بێت به‌پشت به‌ستن به‌ ساڵانی خزمه‌تیان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket