له چیای شه‌نگال داعش گورزی توندی به‌رده‌كه‌وێت
kurdistani 11:01 AM - 2014-10-31زیاتر له 15 په‌لاماری تیرۆستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌رچیاكه‌وه تێكشكێنراون
له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا له سنوری قه‌زای شه‌نگال و له‌سه‌ر چیای شه‌نگال زیاتر له 15 په‌لاماری تیرۆستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌رچیاكه‌وه تێكشكێنراون و زیانی زۆریش به‌ر تیرۆرستان كه‌وتووه‌و زیاتر له سێ هه‌زار هاووڵاتی ئێزدیش له‌سه‌ر چیای شه‌نگالن و پێویستیان به‌هاوكاری مرۆییه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناوچه‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند: زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه تیرۆرستانی داعش ده‌یانه‌وێت چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌سه‌ر چیای شه‌نگال داگیربكه‌ن و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام په‌لامار ده‌ده‌ن، به‌ڵام روبه‌ڕووی وه‌ڵامی توندی هێزه‌كانی به‌رخودان و هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال و هێزه‌كانی تر بوونه‌ته‌وه‌و تێك‌شكاون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا تیرۆرستانی داعش زیاتر له 15 جار په‌لاماری چیای شه‌نگالیان داوه، به‌ڵام هه‌موو په‌لاماره‌كانیان تێكشكێنراون و زیاتر له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌كاندا 12 تیرۆرست كوژراون و لاشه‌یان به‌جێماوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان لێ به‌جێماوه.
سه‌رچاوه‌كه رونشیكرده‌وه: پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌زووترین كات هاوكاری بگه‌یه‌ننه سه‌ر چیای شه‌نگال له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له سێێ هه‌زار خێزان له‌سه‌ر چیاكه ماونه‌ته‌وه‌و كه‌سوكاری شه‌ڕڤانانن هه‌ر له‌منداڵ و ژن و پیاوی پیرو په‌ككه‌وته‌و نه‌خۆشی تیایه‌و خۆراك و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی زۆر كه‌مه، بۆیه ده‌بێت به‌په‌له ئه‌و هاوكاریانه ره‌وانه بكرێت كه بڕیاربووه بگاته ئه‌و خێزانانه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره روونه‌دات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌هه‌مان كاتیش‌دا زۆر پێویسته چه‌كی قورس و كه‌ره‌سته‌ی گرنگی جه‌نگی ره‌وانه‌ی سه‌ر چیاكه بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر چیاكه‌ن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی باشیان هه‌بێت ئه‌وه تیرۆرستان به‌ته‌واوی تێكده‌شكێنن.
PUKmedia سامان عه‌لی
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27