سلێمانی.. دیارده‌ی زیاده‌ڕۆیی بنبڕده‌كرێت
kurdistani 10:40 AM - 2014-10-31قائیمقامیه‌تی سلێمانی له هه‌وڵه‌كانی بۆ بنبڕكردنی زیاده‌ڕۆی به‌رده‌وامه
هه‌ڵمه‌ته به‌رفراوانه‌كه‌ی قائیمقامیه‌ت و فه‌رمانگه‌كانی تر بۆ لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان له شاری سلێمانی به‌رده‌وامه‌و تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له زیاده‌ڕۆییه‌كان لابراون و سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن تا هه‌موو ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه لاده‌بنه كه كراونه‌ته سه‌ر موڵكی گشتی و گرفتیان بۆ هاولاَتیان دروستكردووه.
شه‌وی رابردوو 30-10-2014 لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به هاوبه‌شی شاره‌وانی سلێمانی و هێزه‌كانی پۆلیس له هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراواندا له به‌ره‌ده‌م باخی گشتی و ناوچه‌ی قڕگه هه‌موو ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌یان لابرد كه له‌لایه‌ن دووكاندارو كاسب كارانه‌وه كرابوونه سه‌رموڵكی گشتی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی شه‌قام و رێگه‌كان به‌كار هێنراون.
سۆران عه‌بدول غه‌فور سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا توانیان هه‌موو ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی كه له‌لایه‌ن كاسبكارانه‌وه كرابوونه سه‌ر موڵكی گشتی لاببرێن.
وتیشی: له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا له به‌رده‌م باخی گشتی و ناوچه‌ی قڕگه توانیان هه‌موو ئه‌و كۆشك و عه‌ره‌بانانه لاببه‌ن كه به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی دانرابوون، هه‌روه‌ها ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌شیان به خاوه‌نی دوكان و سۆپه‌رماركێته‌كان لابرد كه كرابوونه سه‌ر موڵكی گشت و شۆسته‌و شه‌قامه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كار هێنرابوون.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند: زۆربه‌ی كاسب كاران پابه‌ند نه‌بوون به‌و سنوره‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشان كرابوو، به‌ڵكو به‌درێژایی چه‌ندین مه‌تر له دوكانه‌كانیانه‌وه هاتوونه‌ته پێشه‌وه‌و مه‌وادو كه‌ره‌سته‌كانیان هێناوه‌ته ناوه‌ڕاستی شۆسته‌و شه‌قامه‌كان و موڵكی گشتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار هێناوه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: زیاده‌ڕۆیی كردنه سه‌ر موڵكی گشتی كارێكی نایاساییه‌و به‌پێی یاسا رێگه به‌هیچ كه‌سێك نادرێت زیاده‌ڕۆیی بكاته سه‌ر موڵكی گشتی.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه عوسمان ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا هه‌موو زیاده‌ڕۆییه‌كانیان لابردووه‌و خاوه‌نی ماركێت و دووكانه‌دارو كاسب كاره‌كانیان ئاگادار كردۆته‌وه كه پابه‌ند بن به‌و سنوره‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشان كراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه چه‌ندین سكالاَی هاوولاَتیانیان ئاراسته كراوه كه به‌هۆی زیاده‌ڕۆییه‌كانه‌وه ئاسته‌نگی زۆر له به‌رده‌م رێڕه‌و ژیانی رۆژانه‌یاندا دروست بووه.
وتیشی: له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه زۆربه‌ی خاوه‌نی ماركێت و دووكانداره‌كان زیاده‌ڕۆیی زۆریان كردووه‌و گرفتی گه‌وره‌یان له به‌رده‌م ژیانی خه‌ڵكیدا دروستكردووه.
عوسمان ئه‌بوبه‌كر راشیگه‌یاند: پێشتر به‌نوسراوی ره‌سمی هه‌موو شوێنه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه پابه‌ند بن به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه‌و زیاده‌ڕۆییه‌كانیان لابه‌رن، به‌لاَم پابه‌ند نه‌بوون و له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له روانگه‌ی داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوولاَتیان به هه‌ماهه‌نگی هه‌موو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یانداو هه‌موو گه‌ڕه‌ك و شوێنه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌و رێگه‌ناده‌ن هیچ كه‌سێك موڵكی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كار بهێنێت.
داواشی له كاسب كاران كرد به‌ر له‌وه‌ی سه‌ردانیان بكه‌ن زیاده‌ڕۆییه‌كانیان لاببه‌ن، چونكه ئه‌وان درێژه به هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ده‌ده‌ن تا ئه‌و كاته‌ی دیارده‌ی زیاده‌ڕۆیی له سلێمانی بنه‌بڕده‌كرێت.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19