riklam

ئــه‌مــڕۆ له‌ مێژوودا

kurdistani 10:23 AM - 2014-10-31
31 ئۆكتۆبه‌ر

31 ئۆكتۆبه‌ر


31 ئۆكتۆبه‌ر
رووداوه‌كان:
1517: مارتن لۆسه‌ر وه‌سیقه‌كه‌ى هه‌ڵواسى كه‌ بریتى بوو له‌ 95 پێشنیار له‌سه‌ر ده‌رگاى كه‌نیسه‌ى قه‌لا له‌ فیتنبرگ و ئه‌وه‌ش له‌ كاتى ئه‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ ناسرابوو به‌ چاكسازى پرۆتستانتى.
1858: شاژنه‌ ڤیكتۆریا فه‌رمانیكى ده‌ركرد به‌ گواستنه‌وه‌ى فه‌رمانڕه‌وایى هیند له‌ ده‌ستى كۆمپانیاى هیندى خۆرهه‌ڵاتى به‌ریتانى بۆ ده‌ست حكومه‌تى به‌ریتانى، به‌و شێوه‌یه‌ هیند به‌ فه‌رمى بوو به‌ یه‌كێك له‌ وڵاتانى داگیركراوى تاجى به‌ریتانى.
1864: نیڤادا بوو به‌ ویلایه‌تى سى و شه‌شه‌مى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.
1917: شارى (بیئرولسه‌بع) له‌ فه‌له‌ستین كه‌وته‌ ده‌ستى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ میانى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى.
1919: نوێنه‌رى كورد (شه‌ریف پاشاى خه‌ندان) سه‌ردانى شانشینى سویسراى كرد بۆ به‌شداریكردنى له‌ كۆنگره‌ى ئه‌وروپا له‌باره‌ى كێشه‌ى كورد.
1940: ئه‌ڵمانه‌كان سه‌ركه‌وتنى خۆیان راگه‌یاند به‌سه‌ر شانشینى یه‌كگرتوو له‌ میانى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى.
1954: پارتى نیشتمانى جه‌زائیر شۆڕشى دژى داگیركه‌رى فه‌ره‌نسى راگه‌یاند.
1956: فه‌ره‌نسه‌ و شانشینى یه‌كگرتوو ده‌ستیانكرد به‌ هه‌ڵمه‌تى بۆردومانى میسر بۆ زۆرلێكردنى كردنه‌وه‌ى جۆگه‌ى سوێس و میسر په‌یوه‌ندى دیبلۆماتى پچڕاند له‌گه‌ڵ ئینگلته‌ره‌ و فه‌ره‌نسه‌ به‌هۆى هێرشى سىَ قۆڵى.
1961: گواستنه‌وه‌ى ته‌رمى (جۆزێف ستالین) كه‌ له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا بوو له‌ گۆڕستانى لینین له‌ گۆڕه‌پانى سوور له‌ مۆسكۆ بۆ گۆڕستانێكى نزیك، ئه‌وه‌ش دواى تۆمه‌تباركردنى به‌وه‌ى كه‌ تاوانى وه‌حشیگه‌رایى ئه‌نجامداوه‌.
1962: ده‌رچوونى یه‌كه‌مین ده‌ستور له‌ كۆمارى عه‌ره‌بى یه‌مه‌نى و هه‌ڵبژاردنى (عه‌بدوڵڵا سه‌لال) به‌ سه‌ركۆمار.
1984: تیرۆركردنى سه‌ره‌ك وه‌زیرانى هیند ئه‌ندێرا گاندى.
1988: هێرشى سوپاى عێراق بۆ سه‌ر پاشماوه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌ ناوچه‌ى هه‌ولێر.
1991: دامه‌زراندنى (كۆمه‌ڵه‌ى زانستخوازانى كوردستان).
1992: ره‌فیق حه‌ریرى بوو به‌ سه‌ره‌ك وه‌زیرانى لوبنان.
1992: ڤاتیكان پاشه‌كشه‌ى كرد له‌ ئیدانه‌كردنى گالیلۆ گالیلى كه‌ جه‌ختى له‌وه‌ كردبوویه‌وه‌ زه‌وى ده‌سوڕێته‌وه‌ به‌ ده‌ورى خۆردا.
1993: په‌رله‌مانى كوردستان یاساى كۆمه‌ڵه‌كانى ژماره‌ 18ى ده‌ركرد.
1995: سوریا رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ى بێگانه‌كان واته‌ كورده‌ بىَ ناسنامه‌كان له‌ سوریا (67,465) كه‌سه‌.
1996: ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره‌ى رۆژنامه‌ى ( برایه‌تى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر).
1999: فڕۆكه‌یه‌كى گه‌شتیارى میسرى له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ بۆ قاهیره‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌ له‌ نزیك كه‌نارى ویلایه‌تى كۆنیتیكت.
2003: سه‌ره‌ك وه‌زیرانى مالیزیا مه‌هاتیر محه‌مه‌د وازى له‌ پۆسته‌كه‌ى هێنا دواى 22 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایى.
2004: له‌ ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م كه‌ناڵى ئاسمانى (ئه‌لعه‌ره‌بیه‌) 8 كه‌س كوژران و 20 ى دیكه‌ش بریندار بوون.
2010: دواى بیست ساڵ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ى ئه‌وروپى له‌ به‌غداد نیشته‌وه‌.
2010: له‌ كوردستان خه‌ڵاتى ده‌نگى نه‌مر به‌خشرا به‌ بێژه‌رانى شاخ.
2010: چه‌كدارانى سه‌ر به‌ رێكخراوى (قاعیده‌) له‌ وڵاتى رافیده‌ین چوونه‌ كه‌نیسه‌یه‌ك له‌ به‌غداد و 58 كه‌سیان كوشت له‌و رووداوه‌ى كه‌ ناسرابوو به‌ قه‌سابخانه‌ى خاتوونه‌ نه‌جات.
2011: ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینى بوو به‌ ئه‌ندامى ته‌واو له‌ رێكخراوى یۆنسكۆ دواى رازیى بوونى 107 ئه‌ندام و ره‌فزكردنى 14 ئه‌ندام و 52 ده‌وڵه‌تیش ده‌نگیان نه‌دا و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانیش كۆمه‌كى خۆى بڕى به‌هۆى ئه‌و بڕیاره‌وه‌.
2011: سه‌رۆكى جه‌زائیر عه‌بدولعه‌زیز بۆته‌فلیقه‌ میترۆى جه‌زائیرى كرده‌وه‌.

له‌دایكبوون:
1345: مه‌لیك فرناندۆى یه‌كه‌م، مه‌لیكى مه‌مله‌كه‌تى برتوگال.
1632: یوهانس فیرمر، نیگاركێشى هۆڵه‌ندى.
1795: جۆن گیتس، شاعیرى ئینگلیزى.
1815: كارل ویرستراس، زاناى بیركارى ئه‌ڵمانى.
1825: شارل مارسیال لافیجرى، كاردینالى فه‌ره‌نسى.
1835: ئه‌دۆلف فون بایه‌ر، زاناى كیمیاى ئه‌ڵمانى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى كیمیاى ساڵى 1905ز.
1920: فریتز فالته‌ر، یاریزانى تۆپى پێى ئه‌ڵمانى.
1922: نورودوم سیهانوك، مه‌لیكى كه‌مبۆدیا.
1925: جون بوبل، زاناى كیمیاى ئینگلیزى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى كیمیاى ساڵى 1998ز.
1926: عمیروش ئایه‌ت حه‌موده‌، شۆڕشگێڕى جه‌زائیرى.
1946: نورمان لوفیت، ئه‌كته‌رى ئینگلیزى.
1947: هیرمان فان رومبوى، سه‌ره‌ك وه‌زیرانى به‌لجیكا.
1950: زه‌ها حه‌دید، ژنه‌ ته‌لارسازى به‌ریتانى به‌ نه‌ژاد عێراقى.
1959: وه‌فا موسڵڵى، ژنه‌ ئه‌كته‌رى سورى.
1959: ئه‌حمه‌د سه‌ید نه‌جار، ئابوریناسى میسرى.
1963: دونگا، یاریزان و راهێنه‌رى تۆپى پێى به‌رازیلى.
1964: ماركۆ فان باستن، یاریزان و راهێنه‌رى تۆپى پێى هۆله‌ندى.
1971: ئیان والكه‌ر، یاریزانى تۆپى پێى ئینگلیزى.
1975: فابیۆ سیلیستینى، یاریزانى تۆپى پێى سویسرى.
1976: گوتى، یاریزانى تۆپى پێى ئیسپانى.
1976: بایبر بیرۆبۆ، ژنه‌ ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
1978: مارتن فیركیرك، یاریزانى تۆپى لێدانى هۆڵه‌ندى.
1979: سیماو سابروسا، یاریزانى تۆپى پێى پرتوگالى.
1979: ریكاردۆ فوله‌ر، یاریزانى تۆپى پێى جامایكى.
1980: ئیدى كاى تۆماس، ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
1980: مارسیل میوفیس، یاریزانى تۆپى پێى هۆڵه‌ندى.
1982: عه‌لى نه‌مه‌ش، یاریزانى تۆپى پێى كوێتى.
1982: میس حه‌مدان، ژنه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ و په‌خشكارى ئه‌رده‌نى.
1986: رودینا فه‌همى، ژنه‌ ئه‌كته‌رى میسرى.
2000: ویلو سمیس، ژنه‌ ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.

وه‌فات:
1448: ئیمبراتۆر یۆحه‌نناى هه‌شته‌م (بالیولوج)، ئیمبراتۆرى ئیمبراتۆریه‌تى بێزه‌نتى.
1723: كوزیمرى سێهه‌م، گراندۆقى توسكانا.
1732: فیتوریو ئه‌میدیۆى دووه‌م، مه‌لیكى شانشینى سه‌قه‌لیه‌.
1962: لویس ماسینیۆس، رۆژهه‌ڵاتناسى فه‌ره‌نسى.
1973: مالیك بن نه‌بى، نوسه‌ر و بیریاى جه‌زائیرى، ساڵى 1905ز له‌دایك بووه‌.
1984: ئه‌ندێرا گاندى، سه‌ره‌ك وه‌زیرانى هیند.
1985: قه‌ناتى كوردۆ، رووناكبیرى ناودارى كورد.
1986: رۆبه‌رت مولكین، زاناى فیزیا و كیمیاى ئه‌مریكى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى كیمیاى ساڵى 1966ز.
1993: فیدیریكۆ فلینى، ده‌رهێنه‌رى سینه‌ماى ئیتالى.
2009: مسته‌فا مه‌حمود، بیریار و پزیشك و نوسه‌ر و ئه‌دیبى میسرى.
2009: ئه‌مین هوه‌یدى، عه‌سكه‌رتار و سیاسه‌تمه‌دارى میسرى.
2011: فلوریان ئه‌لبرت، یاریزانى تۆپى پێى هه‌نگارى.
2012: عه‌بدولره‌زاق حه‌مامى، ده‌رهێنه‌رى تونسى.

جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژى هالووییه‌كان.


 PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌ی


 



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket