riklam

وەفدێكی باڵای یەكێتی ئەوروپا دێتە هەرێم

kurdistani 09:56 PM - 2014-10-30
گفتوگۆ لەبارەی شەڕی داعش و ئاوارەكان دەكەن

گفتوگۆ لەبارەی شەڕی داعش و ئاوارەكان دەكەن

وەفدێكی باڵای یەكێتی ئەوروپا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەسەردانەكەشیاندا گفتوگۆ لەبارەی دواگۆڕانكارییەكان و شەڕی داعش و بارودۆخی ئاوارەكانەوە دەكەن.

بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا وەفدێكی باڵای یەكێتی ئەوروپا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەو سەردانەشیدا گفتوگۆ لەبارەی دوا گۆڕانكارییەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و یەكێتی ئەوروپاو شەڕی داعش و پێداویستیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ شەڕی داعش.

هەروەها بڕیاریشە لەو سەردانەیان وەفدەكەی یەكێتی ئەوروپا كە لەلایەن Mingarelli  بەڕێوەبەری گشتی كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقای رێكخراوەكەوە سەرۆكایەتی دەكرێـ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەبارەی بارودۆخی ئاوارەكان و پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغداو  كۆبوونەوەی نێوان وەفدی هەرێم و بەرپرسانی بەغدا لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانەوە گفتوگۆ بكەن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket