riklam

دۆسكی لەكەموكورتییەكانی بواری رۆشنبیری هەڵەبجە دەكۆڵێتەوە

kurdistani 07:51 PM - 2014-10-30
بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی داوە

بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی داوە

ئەمڕۆ 2014/10/30 خالید دۆسكی وەزیری روشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گوێگرتن لە  فەرمانگەو  بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەكانی بەوەزارەتەكەی لەهەر سێ‌ سێكتەری  رۆشنبیرو وەرزش و لاوان  بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە هەڵەبجەو لە نزیكەوە گوێبیستی كێشەو داواكاری بەرپرسی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتیەكان بوو، بەڵێنیشیدا گرفتەكانیان بۆ  چارەسەر بكات.

لەبارەی سەردانەكەیەوە، خالید دۆسكی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم بە PUKmediaی راگەیاند: هەڵەبجە بەشاری رۆشنبیری كوردستان ناسراوەو خاوەند مێژوویەكی گەورەیە لەبواری روشنبیریدا، بەوپێیەی لە سێكتەرەكانی وەرزش و لاوان و رۆشنبیری هەڵەبجەدا گرفت هەبوو بە ئەركی خۆمان زانی بێینە هەڵەبجەو لەگەڵ تەواوی بەرپرسانی فەرمانگەو بەرَێوەبەرایەتیەكانی سەر بەوەزارەتەكەمان كۆبینەوەو گوێ‌ لەگرفتەكانیان بگرین و بەرنامەی كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری هەڵەبجە تاووتوێ‌  بكەین.

وتیشی: خەڵكی هەڵەبجە دڵنیا دەكەمەوە  كە هۆڵێكی شایستە بەهونەر گەلەری كەموكورتییەكانی سێكتەرەكانی وەرزش و لاوان و رۆشنبیری دەخەمە چوارچێوەی كاری وەزارەتەكەمەوەو هەموو توانایەكمان دەخەینەكار بۆ خزمەتكردنی.

لای خۆشیەوە سەرخیڵ غەفار بەرێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بە PUKmediaی راگەیاند: ئێمەو بەرپرسانی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتیە رۆشنبیرییەكانیش بەهەندەوە دەڕوانینە  سەردانەكەی وەزیری رۆشنبیری و لەكۆبوونەوەكەدا بەكراوەیی و راشكاوانە هەموو  ئەو كەموكورتیانەی هەبوو گەیاندمان و  بەڵێنیاندا خۆیان چاودێری چارەسەركردنی گرفتەكان بكەن.

لەگەڵ دەستبەكار بونی كابینەی هەشتدا، تەها وەزیرەكانی تەندروستی  و رۆشنبیری سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردوەو بەڕێوەبەرانی یەكە ئیدارییەكانیش دەخوازن هەرچی زوە وەزیرەكانی دیكەش گوێ‌ لە داواكاری ئیدارەی هەڵەبجە لەناو شاری هەڵەبجەدا بگرن.

PUKmedia فەرحان حەمەخان - هەڵەبجە

 

36501930102014_w2.jpg

44501930102014_w22.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket