riklam

ئەمریكا: كۆبانێ ناكەوێت

kurdistani 04:44 PM - 2014-10-30
پێشمەرگە رێگری لە داعش دەكات كۆبانێ بگرێت

پێشمەرگە رێگری لە داعش دەكات كۆبانێ بگرێت

نوێنەری ئەمریكا لەهاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی تیرۆرستانی داعش رایدەگەیەنێ رۆیشتنی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ رێگری دەكات لەكەوتنی ئەوشارەو دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن داعشەوە.

جۆن ئالن جەنەراڵی خانەنشین و نوێنەری سەرۆكایەتی ئەمریكا لەهاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبیە، رایگەیاندوە:بەگەیشتنی هێزی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ كە لەڕێی توركیاوە رۆیشتون بۆ روبەڕووبونەوەی داعش، ئەو هێزە رێگری دەكات لەكەوتنی ئەو شارەو دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە.

جۆن ئالن راشیگەیاندوە:بڕوای بەوە نیە كە كۆبانێ بكەوێت و داعش دەستی بەسەردا بگرێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket