riklam

ئالن: له‌ناوبردنی داعش پێویستی به‌ كات هه‌یه‌

kurdistani 07:42 PM - 2014-10-29
هێرشی هاوپه‌یمانان سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ستهێناوه‌

هێرشی هاوپه‌یمانان سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ستهێناوه‌

نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند: هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ راگرتنی پێشڕه‌وییه‌كانی داعش له‌ عیراق و سوریاو جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر داعشدا پێویستی به‌كات هه‌یه‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای نیوز ئه‌مڕۆ 29-10-2014، جه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئالن نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر داعش له‌ عیراق و سوریا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ راگرتنی پێشڕه‌وییه‌كانی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌.

جه‌نه‌ڕڵ ئالن جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر داعشدا پێویستی به‌كات هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ باردۆخی سوریاش ئالن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا ده‌توانێت دژی داعش شه‌ڕ بكات و ئه‌و بۆشاییانه‌ له‌و وڵاته‌ پڕ بكاته‌وه‌ كه‌ داعش به‌جێیان ده‌هێڵێت، وتیشی: هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رووبه‌ڕوی داعش ده‌بێته‌وه‌، هه‌تا به‌شێوه‌ی سه‌ربازی و دارایی و فیكریش.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ تێوه‌گلانی توركیا به‌ پشتگیریكردنی داعش، ئالن وتی: گفتوگۆو دانوستانه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان كراوه‌ن و به‌رده‌وامن بۆ دیاریكردنی رۆڵی توركیا كه‌ بچێته‌ هاوپه‌یمانی دژی داعش .

جه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئالن راشیگه‌یاند: هاویمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كار له‌سه‌ر رێگریكردن له‌ رۆشتنی كه‌سه‌ توندڕه‌وه‌ بیانیه‌كان ده‌كات بۆ ناو رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

PUKmedia سه‌رچاوه‌: سكای نیوز

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket