riklam

ئه‌مریكا 14 هێرشی نوێی بۆسه‌ر داعش له‌ عیراق و سوریا راگه‌یاند

kurdistani 05:49 PM - 2014-10-29
چه‌ندین مۆڵگه‌ و باره‌گای داعش تێكشكێنراون

چه‌ندین مۆڵگه‌ و باره‌گای داعش تێكشكێنراون

سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌ رۆژانی سێ شه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌دا 14 هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ عیراق و سوریا ئه‌نجامداوه‌.

فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 29-10-2014، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌ دوێنێ و ئه‌مڕۆدا 14 هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش له‌ عیراق و سوریا ئه‌نجامداوه‌و چه‌ندین مۆڵگه‌و باره‌گای داعش له‌و ناوچانه‌ تێكدراوه‌و چه‌ندین تیرۆرستیش كوژراون.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، سوپای ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌شت هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش له‌ شاری كۆبانێ و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامداوه‌و چه‌ندین مۆڵگه‌و باره‌گای داعش له‌و ناوچانه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج و تێكشكێنراون.

هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، هێزه‌كانی ئه‌مریكا شه‌ش هێرشی ئاسمانیان كردۆته‌سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ عیراق له‌ سێ هێرشیان فه‌لوجه‌و سێ هێرشی تریان له‌ قه‌زای شه‌نگال، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین تیرۆرستی داعش كوژراون و زیانێكی زۆریش به‌ر مۆڵگه‌كانی ئه‌و تیرۆرستانه‌ كه‌وتووه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket