مریه‌م سه‌مه‌د: باری ده‌روونی ژنانی ئاواره‌ی شه‌نگال زۆرخراپه
kurdistani 06:58 PM - 2014-10-28ژنانی ئاواره‌ی شه‌نگال داوای هاوكاری ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ 28/10/2014 لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانێكی مه‌یدانیان بۆ پارێزگای دهۆك ئه‌نجامداو چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیان تایبه‌ت به كه‌یسی ژنانی شه‌نگال له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا.
له سه‌ره‌تادا لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنانی كرد‌و له‌لایه‌ن ئیسماعیل ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه پێشوازیكران، له دیدارێكدا پێكه‌وه گفتوگۆیان له باره‌ی ره‌وشی ژنانی پارێزگای دهۆك و ره‌وشی ژنانی شه‌نگال و كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كه‌یسه‌كه له نه‌بوونی ئامارێكی ورد كرد، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه هه‌رچی زووه كێشه‌ی ژنانی شه‌نگال چاره‌سه‌ربكرێت و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی راپۆرتی لیژنه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه راپۆرتێك بخاته به‌رده‌ست لیژنه.
دواتر وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و كۆمه‌ككردنی جینۆسایدی ژنانی كرد‌و له‌لایه‌ن ئه‌یمه‌ن مسته‌فا دادوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه پێشوازیكران، له دیدارێكدا له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌وردی باس له لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌و پرسه كرا.
هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌كاندا، لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانی مه‌یدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گشتی دهۆكی كرد‌و له‌لایه‌ن نزار عسمه‌ت پێشوازیان لێكران و دواتر له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رێكخراوی ژنان كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌تبوو به باری ته‌ندروستی ئاواره‌كان به‌گشتی و ژنانی شه‌نگال به‌تایبه‌تی و چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ژنانه‌ی كه رێكخراوی تیرۆرستی داعش رفاندبوونی و دواتر ئازادكراون و تا بتوانن جارێكی‌تر به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگاو خێزانه‌كانیان.
له باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌وه، مریه‌م سه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سه‌وزو له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌فته‌ی رابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی ژنان و به‌شێك له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه په‌یوه‌ندیان به كه‌یسی ژنان و كچانی شه‌نگاله‌وه هه‌یه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆمان كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به هه‌موومان چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئه‌و ژنانه بده‌ین كه تائێستا له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعشدان یان ئه‌وانه‌ی له‌ژێر ده‌ستیان به‌هه‌ر هۆیه‌ك بووه رزگاریان بووه یان هه‌ڵهاتوون.
وتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك راسپارده‌مان هه‌بوو، وه‌ك راسپارده‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و راسپارده‌ی حكومه‌ت، كه سه‌رجه‌میانمان كۆكردووه‌ته‌وه تا ئێمه وه‌كو لیژنه‌كه‌مان كاری له‌سه‌ربكه‌ین.
سه‌باره‌ت به راسپارده‌كان مریه‌م سه‌مه‌د بۆ PUKmedia وتی: یه‌كێك له راسپارده‌كان ئه‌وه‌بوو كه داواكرا جه‌ختبكرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رۆژێك ته‌رخانبكرێت بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به كه‌یسی ژنانی یه‌زیدی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه وه‌كو لیژنه‌كه‌مان یاداشتێكمان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه كه ئیمزای 86 ئه‌ندام په‌رله‌مانی له‌سه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی له‌زووترین كاتدا دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌و كه‌یسه سازبكرێت، راسپارده‌ی دووه‌میشمان ئه‌وه‌بوو كه كاربكرێت له‌سه‌ر ئامارێكی راسته‌قینه‌و ورد سه‌باره‌ت به‌و ژنانه‌ی كه له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعشدان یان ئه‌و ژنانه‌ی رزگاریان بووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه وه‌كو لیژنه‌كه‌مان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی شاری دهۆكمان كرد‌و سه‌ردانه‌كه‌شمان دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆیانه‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره رایگه‌یاند: چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامداوه، یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌بوو كه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیمان كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سه‌نته‌رێك هه‌یه تایبه‌ت به‌و ژنانه‌ی كه له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگاریان بووه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌روونی و ته‌ندروستیان بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها له دهۆك به‌شێكی تایبه‌تیش كراوه‌ته‌وه كه كار له‌سه‌ر به‌ڵگه‌و دیكۆمێنت و به‌جینۆساید ناساندنی شه‌نگال ده‌كات، سه‌ردانی ئه‌و به‌شه‌شمان كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌وڵمانداوه هه‌ر ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 20 ژن ببینین كه له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگاریان بووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری بارودۆخ و باری ده‌روونیان بین و ئه‌و نموونه‌و دیكۆمێنتانه كۆبكه‌ینه‌وه تا له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا روبه‌ڕووی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی بكه‌ینه‌وه‌و بیكه‌ین به راسپارده‌و گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت.
له باره‌ی بارودۆخی ئه‌و كچ و ژنانه‌ی كه ئه‌ندامانی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له په‌رله‌مانی كوردستان بینیویانن و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كردوون، مریه‌م سه‌مه‌د بۆ PUKmedia وتی: له‌نزیكه‌وه ئه‌و كچ و ژنانه‌مان بینی، له بارودۆخێكی ده‌روونی زۆر خراپدان، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوك و براو به‌شێكی زۆر له كه‌سوكاریان له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژراون، خوشك و كچ و دایك و ژنانی تری كه‌سوكاریشیان له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعشدان.
سه‌باره‌ت به داواكاری ئه‌و كچ و ژنانه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره رایگه‌یاند: ئه‌وان داواكاریان هه‌یه، داوایان له ئێمه كرد وه‌ك په‌رله‌مانتاران لانی كه‌م شوێنێكیان بۆ بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا بژین، چونكه بۆ نموونه سه‌ردانی ماڵێكمان كرد كه 7 كچ و ژنی تێدا بوو كه هیچ كه‌سوكاریان نه‌مابوو، خه‌ڵكی خێرخواز گرتویاننه‌ته خۆیان و به‌خێویان ده‌كه‌ن، بۆیه داوایان ده‌كرد شوێنێكیان هه‌بێت چونكه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان نیه، هه‌روه‌ك ئه‌و هاوكارییانه‌ی بۆ ئاواره‌كان دابینده‌كرێت بۆ كامپه‌كان ده‌برێت، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له‌و كچ و ژنانه له ماڵه‌كاندا ده‌ژین و نایانه‌وێت خه‌ڵك بیانبینێت له‌به‌ر هه‌ندێك هۆكاری تایبه‌ت به خۆیان و ناجێگیری باری ده‌روونیان.
PUKmedia لانه كاشان
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19