زانیاری له‌سه‌ر ونبووانی هه‌ڵه‌بجه كۆده‌كرێته‌وه
kurdistani 06:26 PM - 2014-10-28نۆرینی DNA بۆ خێزانه‌كان و دواتریش بۆ منداڵه‌كه ده‌كرێت
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه 29/10/2014 وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان (تیمی تایبه‌تی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان) به سه‌رپه‌رشتی په‌ری نوری عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن، له‌و سه‌ردانه‌شدا زانیاری تایبه‌ت له‌سه‌ر پێش ونبوون له خانه‌واده‌ی هه‌ر 49 منداڵه ونبووه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه وه‌ربگرن.
له‌وباره‌یه‌وه په‌ری نوری عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به PUKmedia ی راگه‌یاند: تیمه‌كه‌مان ئه‌و كادرانه له‌خۆده‌گرێت كه له‌لایه‌ن رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ICMPـه‌وه راهێنانیان بۆ كراوه له‌سه‌ر وه‌گرتنی زانیاری دروست له‌سه‌ر بێسهروشوێنهكانی هه‌ڵه‌بجه كه ژماره‌یان 49 خانه‌واده‌ن، ئه‌وه‌ش له رێگای ئه‌و فۆڕمه تایبه‌ته‌ی كه رێكخراوی ناوبراو وه‌كو ستانداردی جیهانی كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
وتیشی: دوای كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارانه به شێوه‌ی داتابه‌یس تۆمارده‌كرێن، به‌جۆرێك كه سه‌رجه‌م زیانیارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م خێزانانه له‌خۆده‌گرێت تا هه‌ركاتێك كه‌سێك دۆزرایه‌وه یان منداڵێك داوایكرد كه ونبووه، ئه‌وا له رێگای به‌راوردكردنی زانیاری له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆده‌كرێنه‌وه و نۆرینی DNA كه بۆ خێزانه‌كان و دواتریش بۆ منداڵه‌كه ده‌كرێت، به‌راورد بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ خانه‌واده‌كانیان.
جێی باسه، له‌گه‌ڵ بۆردومانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و پهراگهندهبوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خانه‌واده‌ی ئه‌و شاره، ژماره‌یه‌ك منداڵ ونبوون و 50 خێزان ناویان له كۆمه‌ڵه‌ی قوربانی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه تۆماركردووه‌و ته‌نها كه‌سێك به ناوی زمناكۆ تائێستا به دایكی شادبووهتهوهو كاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانیش له‌مباره‌یه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌یه.
PUKmedia فوئاد عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25